مەرجەکان

مەرجەكانی بەكارهێنانی ئینسایکلۆپیدیای زانیاری 

بەكارهێنانی ئەو كەرەستە نووسراو، دەنگی و وێنەییانەی لە ئینسایكلۆپیدیای زانیاری بڵاوبوونەتەوە و لە ئاییندەدا بڵاودەبنەوە، بە كۆمەڵێك مەرجەوە گرێدراوە. هەر بەكارهێنەرێك بەو مەرجانە ڕازی نەبێت، بۆی نییە بۆ هیچ مەبەستێك سوود لە ئینسایكلۆپیدیای زانیاری وەربگرێت.

 

مەبەست لە سوودلێوەرگرتنیش: خوێندەوە، گوێلێگرتن، سەیركردن و داونلۆدكردنی هەر كەرەستەیەكە كە لەسەر ئینسایكلۆپیدیای زانیاری، لەكاتی بەكارهێنانیدا هەیە.

 

مەرجەكانی زانیاری بەم شێوەیەی خوارەوەن

ـ هەركەسێك تەمەنی لە ١٨ ساڵ بەرەو سەرەوە بێت، دەتوانێت هەموو بەشەكانی ئەم ئینسایكلۆپیدیایە بەكاربهێنێت. هەركەسێك تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵەوە بێت، بۆی هەیە بەشێك لە ناوەڕۆکی ئەم ئینسایكلۆپیدیایە، دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە خێزانەكەی (دایك و باوك یان ئەو كەسەی سەرپەرشتیی بەخێوكردن و پەروەردەكردنی دەكات) بەكاربهێنێت.

تۆڕی ڕۆشنبیری زانیاری بەرپرسیار نییە لەوەی ناوەڕۆکی ئەم ئینسایكلۆپیدیایە لەلایەن بەكارهێنەرانییەوە بە خراپ سوودی لێوەربگیرێت. بەكارهێنەری ئینسایكلۆپیدیای زانیاری ئەوەی قبوڵە كە كاتێك لەسەر مۆبایلەكەی یان كۆمپیوتەرەكەی ڤێرژنێكی نوێی ئەپی زانیاری یان ماڵپەڕ دێت، دەكرێ جۆری خزمەتگوزارییەكانی زانیاریش بگۆڕدرێت یان مەرجەكانی بەكارهێنان گۆڕانیان بەسەردابێت، بۆیە بە وریاییەوە ئەپەكەی ئەپدەیت دەكاتەوە و دەرەنجامی ئەپدەیتكردنەوەكە هەر شتێك بێت قبوڵی دەكات.

 

ـ كۆپی ڕایتی ئەو كەرەستە نووسراو، بینراو و بیستراوانەوەی لە ئینسایكلۆپیدیای زانیاری بڵاودەبنەوە بۆ تۆڕی میدیای زانیارییه‌ و بەبێ پرسی زانیاری نابێت سەرلەنوێ بۆ كاری میدیایی یان بازرگانی بەكاربهێندرێن. بەكارهێنەری زانیاری ئازادە لەوەی ئەو كەرەستانە تەنیا بۆ خۆی، بەبێ ئەوەی پارەی پێ پەیدا بكات بەكاربهێنێت.

 

تۆڕی میدیای زانیاری مافی ئەوە دەپارێزێت كە ئەو كەرەستانە لە هەر كاتێكدا ڕەش بكاتەوە و بگوازێتەوە كە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە بۆ سەر ئینسایكلۆپیدیای زانیاری ئەپلۆد كراون.

 

 ـ لە هەندێك لە به‌رهه‌م  و كەرەستەكانی دیكەدا كە لە ئینسایكلۆپیدیای زانیاری بڵاودەبنەوە، ڕەنگە لینكی ماڵپەڕی تر بەكاربێت، زانیاری  گەرەنتیی ئەوە ناكات كە ئەو ماڵپەڕانە زیانبەخش نین بۆ ئەو ئامێرانەی بەهۆیانەوە سەردانیان دەكەن. بۆیەش هیچ بەرپرسیارێتییەك لەوبارەوە لە ئەستۆ ناگرێت.