پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)

له‌لایه‌ن: - شێرزاد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2020-06-08-02:03:00 - کۆدی بابەت: 125
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی پارتى گەلى کۆمارى "CHP" 

پارتێکى چەپڕەوە لەسەردەستى موستەفا کەمال ئەتاتورک لەساڵى 1923 دامەزرا، دواى کۆچى دوایی دامەزرێنەرى هەندێکجار لە حکومەتدا بووە و چەند جارێکیش لەدەرەوە حکومەت، گەورەترین پارتى نەیارى پارتى داد و گەشەپێدانە ولە هەڵبژاردنەکانى 2015 لەدواى پارتى داد و گەشەپێدانەوە هات.

دامەزرانن

لە 9 ى ئەیلولى 1923 لەلایەن موستەفا کەمال ئەتاتورکەوە دامەزرا.


ئاڕاستەى ئایدۆلۆجى

پارتێکى چەپڕەوە و خۆى بە بەربریکارى پارتى داد و گەشەپێدان دەزانێت، بەهۆى داکشانى جەماوەرێتى پارتى چەپی دیموکراسی و پەرت بوونى پارتە چەپەکانى دیکەوە، زیاتر گەشەى کردووە، لەکاتى ئێستادا لەهەوڵى گۆڕینى وتارە سیاسییەکانیایەتى و هەروەها پەیمانى داوە کە سەرجەم توێژەکانى کۆمەڵگا بگرێتە خۆى.

ئەزمونى سیاسی

دواى کۆچى دوایی ئەتاتورک لە ساڵى 1938، عیسمەت ئەنینۆ وەک سەرۆکى پارتەکە هەڵبژێردرا، تاوەکو ساڵى 1946 پارتى گەلى کۆمارى تاکە پارتى فەرمانڕەوابوو، دواتر تورکیا بەرەو فرە پارتێتى چوو، لە هەڵبژاردنى پەرلەمانیدا ئەم پارتە بە زۆرینەیەکى زۆر لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتنى بەدەستهێنا، بەڵام ساڵى 1950 و لەبەرامبەر پارتى دیموکراتیدا کە لە لایەن عەدنان مەندەریسەوە سەرۆکایەتی دەکرا، هەڵبژاردنەکەى دۆڕاند، بۆیە لەماوەى ساڵانى 1950 تاوەکو 1960 وەک ئۆپۆزسیۆن مایەوە.

لە ساڵى 1972 بڵند ئەجەوید وەکو سێیەم سەرۆکى حیزبەکە هەڵبژێردرا.


لەدواى هەڵبژاردنى ساڵى 1973 ئەم پارتە لەگەڵ پارتى ئاشتى نیشتمانى کە نەجمەدین ئەربەکان سەرۆکایەتى دەکرد حکومەتێکى هاوبەینى پێکهێنا، لەساڵى 1978 لە حکومەتێکى دیکەى هاوبەینیدا دەسەڵاتى گرتە دەست.

دواى کودەتاى سەربازى 12 ى ئەیلولى 1980، سەرکردە سەربازییەکان وەکو سەرجەم پارتەکانى دیکە پارتەکەیان داخست، دواى 12 ساڵ و لە ساڵى 1992 ئەم پارتە بە سەرۆکایەتى دنیز بایکل دەستى کردەوە بەکارەکانى.


لە هەڵبژاردنەکانى ساڵى 1995 بەڕێژەى 11% سەرکەوتنى بەدەست هێنا و بەوەش توانى 49 کورسی لە پەرلەمان مسۆگەر بکات، بەڵام لە هەڵبژاردنەکانى 1999 شکستى هێنا و نەیتوانى بەربەستى هەڵبژاردن تێبپەڕێنێت، لەو هەڵبژاردنەدا ڕێژەى8,7% دەنگەکانى بەدەست هێنا، هەرچەندە لەهەندێک لە پارێزگاکان دەنگى زۆرینەى هێنابوو، بەڵام لەدەرەوەى دەسەڵاتدا مایەوە.


لە ساڵى 2002 ڕێژەى19,39 ى دەنگەکانى بردەوە و بەوەش بوو بەخاوەنى 177 کورسی لەپەرلەمان، لە ساڵى 2007 ڕێژەى20,88% دەنگەگانى بەدەست هێنا بوو بەخاوەنى 112 کورسى، بەڵام لەساڵى 2011 ڕێژەى25,98% دەنگەکانى هێنا و بوو بەخاوەنى 135 کورسی پەرلەمانى .


سەرچاوەکان



5173 بینین