هاوپه‌یمانی سائیرون

له‌لایه‌ن: - كارا كوردستانی - به‌روار: 2020-06-18-17:57:00 - کۆدی بابەت: 164
هاوپه‌یمانی سائیرون

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی ھاوپەيمانی سائیرون

ھاوپەیمانییەک بوو بۆ ھەڵبژاردنی ساڵی 2018 ی پەرلەمانی عێراق دامەزرا، لایەنەکانی لە ڕووی سیاسی و ئایدۆلۆجیاوە جیاوازبوون لە یەکتری دیارترینیان تەیاری سەدر و حیزبی شیوعی عێراقی بوو، لە ھەلبژاردنی 12/5/2018 توانیان 54 کورسی پەرلەمان بەدەست بھێنن.

دامەزراندن

لە 17ی کانونی دووەمی 2018 لە ھۆتێل شیراتۆنی شاری بەغداد لە کۆنگرەیەکدا بە ئامادەبونی سەرانی پارتە سیاسییە بەشدارەکان و کەسایەتی دیار و لایەنگرانی خۆیاندا ٍڕاگەیەندرا.
-ھەڵگری پەیامی (سائرون بەرەو چاکسازی) بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی شارستانی.. دەوڵەتی ھاونیشتیمانی و دادگەری کۆمەڵایەتی بوون.
-پێکدێن لە تەیاری سەدر و چەند پارتێکی تری عیلمانی ئەوانیش: حیزبی شیوعی عێراقی, حیزبی ئیستیقامەی وەتەنی, حیزبی تەجەموعی عەرەبی عێراقی, حیزبی تەرەقی و ئیسڵاح, حیزبی دەولەی عادیلە و حیزبی شەباب و تەغەییر. 
-وە حیزبی ئیستیقامە نوێنەرایەتی تەیاری سەدر دەکات لە ھاوپەیمانیەکەدا پاش ئەوەی کوتلەی ئەحرار بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر ھەڵوەشایەوە کە 34 کورسی پەرلەمانی عێراق و 3 وەزارەتی ھەبوو.

ئامانجەکان

لایەنەکانی بەشدار لەم ھاوپەیمانییە دووپاتی دەکەنەوە ئامانجیان باشکردنی پرۆسەی سیاسییە لە عێراق و چارەسەری کێشە ئاڵۆزەکان و بەشبەشێنەی تائیفیە.
-بەرپرسەکان پێیان وایە ھاوپەیمانییەکە  دوای ھەڵبژاردنیش بەردەوام دەبێت بۆ چاکسازی سیاسی, ئابوری, کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و بۆ دامەزراندنی بناغەکانی دەوڵەتی شارستانی و دورکەوتنەوە لە پشکپشکێنەی تایەفی. 

یەکەمین ھەڵبژاردن

لە 12/5/2018 توانیان لەسەر ئاستی عێراقدا یەکەمین براوەی ھەڵبژاردن بن و 54 کورسی بەدەست بھێنن له‌ کۆی 325.
موقتەدا سەدر لە ئەژماری خۆی لە تویتەر نوسیبووی:(چاکسازی سەردەکەوێت و گەندەڵی دەیدۆڕێنێت)، ھەروەھا نوسیبووی (کورسی و پلە بۆ ئێوەو، نیشتیمانیش بۆ ئێمە).

شایانی باسە موقتەدا سەدر نەیاری سەرەکی ئەمریکییەکان و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بووە بەڕادەیەک عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری گەورەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە 2018 گوتی:(ڕێگا نادەین شیوعی و لیبرالڕییەکان فەرمانڕەوای عێراق بکەن)، وەک ئاماژەیەک بۆ تەیاری سەدر و حیزبی شیوعی عێراقی.


سەرچاوەکان



1869 بینین