بزاڤی خزمەت

له‌لایه‌ن: - شێرزاد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2020-06-08-12:09:00 - کۆدی بابەت: 123
بزاڤی خزمەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی بزاڤی خزمه‌ت 

لەساڵی 1970 لەلایەن 'فەتحوڵا گولەن' ە وە دروستکرا، لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیا گەشەی زۆری کرد، پێداگیری لەوەدەکەن پلان و کاریان تەنھا پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییە، بەڵام بیروڕای سیاسیان زۆرلایەنە و حکومەتی داد و گەشەپێدان تۆمەتباریان دەکات بە کودەتای 2016.

دامەزراندن و گەشەکردنی

ساڵی 1970 فەتحوڵا گولەن بناغەی یەکەم چینی ئەم بزاڤەی داناوە لە شاری ئیزمیری تورکیا و دواتر لەناوخۆ و دەرەوە بەھێز بوو.

ئایدۆلۆژیا

بزاڤەکە پشت بە بیروبۆچونی گولەن دەبەستێت و بەوە پێناسە دەکرێت کە ڕێبازی تەسەوفی ھەیە و بایەخ بەموسوڵمانەکانی تورکیا دەدات و بەسەر جیھانی ڕۆژئاواشدا کراوەیە.

لەگەڵ ئەوەی کتێبەکانی گولەن پشت بە قورئان و سوننەت دەبەستێت، ئەم کۆمەڵە زیاتر پشت بەشێخەکەیان 'گولەن' دەبەستن و لەسنوری بیروڕاکانی دەرناچن.

ئامانجیان

پشت بە فێربون و پەروەردە دەبەستن و قوتابخانە، دامەزراوەی ئابوری، ڕاگەیاندن، پزیشکی، ڕۆشنبیری و فریاکەوتن لەناوەوە و دەرەوەی تورکیا دادەمەزرێنن، ھەنگاوی گەورەیان دوای کودەتای سەربازی 1980 بو سودی بینی لەھاوکارییەکانی دەوڵەت کەفەراھەمی کردبو لەبواری ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕێکخراوەییدا.

زیاد لە 1500 دامەزراوەی جیاوازی خوێندن و 15 زانکۆیان لە 140 وڵاتدا ھەیە و ئەم دامەزراوانە گونجاون لەگەڵ سیستمی سیکۆلاری تورکیادا و فۆرمێکی ئاینی پەیڕەوناکەن.

لەبواری کاری ڕاگەیاندندا دامەزراوەی زۆری ھەیە وەک 'جیھان، سامانیولو کە خۆی لە 6 کەناڵی تەلەڤزیۆنی جیاوازدا دەبینێتەوە، 3 ڕادیۆی ھەیە و ئەم کۆمەڵەیە لە 150 وڵاتدا پەخش دەکرێت و پەخشی تایبەتی لە ئەمریکا، ئەوروپا و ڵاتانی ئاسیا ھەیە بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی، ئەڵمانی و ئازەری وە خاوەنی ڕۆژنامەی 'زەمان' ی تورکی و 'تودەی زەمان' ی ئینگلیزییە. لەکەرتی ئابوریدا خاوەنی 'بانکی ئاسیا'یە

نەیارەکانی تۆمەتباری دەکەن بەوەی ڕێبازی سۆفیگەری دەگرێ و ھەوڵ دەدات بۆ گێرانەوەی ئاین بۆ کۆمەڵگا، گولەن باوەڕی وایە 'ئیسلام ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی، یان سیستمی حوکم یاخود فۆرمێک نییە بۆ دەوڵەت' وە پێناسەی کۆمەڵەکەی بەوە دەکات کە 'لەسەروی سیاسەتەوەن'. 

لەوکاتانەی ھاوپەیمانی و پاڵپشتی پارتێکی سیاسی دەکات لەبەرامبەر ھاوکاری بۆ خۆیان و قوڵبونەوە لە پۆستی گرنگدا، گرنگی بە 'خزمەت' دەدات و لەئەدەبیاتی خۆیاندا تۆخی دەکەنەوە و پەیڕەوی لە شاردنەوە 'تەقیە' دەکەن و لەکاتێکدا پێویستبێت خۆیان وەک ئایندار نیشان نادەن بەتایبەت لە کەرتی سەربازی و پۆلیسدا بۆئەوەی دەرنەکرێن.

نەیاریی ئەردۆگان

حکومەت تۆمەتباریان دەکات کە ڕاگەیاندنی جەنگیان کردوە لەگەڵ حکومەتی دادوگەشەپێدان لەڕێگای ئامێری گوێگرتنی نایاساییەوە، وە دەیانەوێ کێشە لەکەرتی دادگەری و پۆلیس دروست بکەن لەڕێگای تۆماری دەنگییەوە، لەکاتێکدا گولەن لە دیداری لەگەڵ رۆژنامە و کەناڵە تورکی و عەرەبییەکاندا بەرپەرچی ئەوانە دەداتەوە و بە 'ھەڵبەستراو' باسیان دەکات و داوادەکات ئەوانەی ئەوتۆمەتانە دەدەنە پاڵ خزمەت بەبێ بەڵگە دەبێ دادگایی بکرێن.

گولەن لە ولایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکا دەژی و ئینکاری و سەرزەنشتی کودەتای 15/7/2015 یان کرد و ' سەرزەنشتی ھەمو دەستوەردانێکی سەربازییان کرد لە ناوخۆی تورکیا' دا. 


سەرچاوەکان



2775 بینین