چارەسەری سستی لە جەستەدا

له‌لایه‌ن: - مورید كه‌ریم - به‌روار: 2020-06-11-23:57:00 - کۆدی بابەت: 129
چارەسەری سستی لە جەستەدا

ناوه‌ڕۆك

سستی

سستی بریتییە لە بارودخێکی دەرونی و جەستەیی کە هەموو کەسێک پێیدا تێدەپەڕێت لە چەند قۆناغێکی دیاریکراو لە ژیاندا ، سستی بە واتای تەمبەڵی دێت بە هەردوو جۆرەکەیەوە (دەروونی و جەستەیی) مرۆڤی سست  ناتوانێت کار و ئەرکەکانی بە جوانی ئەنجام بدات هەروەک چۆن توانای بیرکردنەوە و تێگەشتن و وەرگرتنی نامێنێت و هەست دەکات کە نایەوێت لەسەر جێگەکەی هەستێت و لە شوێنی دانیشتنەکەی جیاببێتەوە ، هەروەها هەست دەکات کە ناتوانێت جەستەی خۆی بجوڵێنێت و حەز ناکات بجوڵێت، ئەمە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی بە جێگەیاندن و بەرهەمهێنان و هەروەها دەبێتە هۆی هێشتنەوەی چەندین ئەرکی گرنگ بەناتەواوی کە پێویستە تەواو بکرێت .
ئەم بارودۆخە هەروەک چۆن نیشانەی جیاوازی هەیە هۆکاری جیاوازی هەیە لەم نوسینەدا ئەم وردەکارییانە باس دەکەین .

هۆکارەکانی سستی

تێکچونی ڕژێنەکان ، ناتەواوی لە هەندێ ڤیتامیین کە بەرپرسن لە چالاکی جەستە بە تایبەتی ڤیتامین B12 ، خۆراکی خراپ و بەدەستنەهێنانی وزە لە خۆراکەوە ، هەوکردنی گەدە ، زەردووی ، سوورێژە ، هەوکردنی جگەر ، نەخۆشی شەکرە . 

نیشانەکانی سستی

لاوازیی و شەکەتی گشتی و هەستکردن بە ماندووێتی ، تێکچوونی گەدە و ڕیخۆڵەکان ، خەولێنەکەوتن ، قەبزی ، هەستیاری لەگەڵ هەندێ ماددە و خواردن ، ئازاری سەرئێشە ، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی فشاری خوێن . 

چارەسەری سستی

شتنی دەمووچاو بە ئاوێکی سارد کە ئەندامەکانی جەستە چالاک دەکاتەوە ، خەوتن بەشی پێویست ، کە بۆ کەسە پێگەیشتووەکان شەش یان حەوت کاتژمێرە ، ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی وەک ڕاکردن ، سادەکردنەوەی ئیش و کارەکان و ئاڵۆز نەکردنیان چونکە ئاڵۆزکردنی شتەکان مرۆڤ سست دەکات و دەیوەستێنێت لە هەوڵ دان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی ، بەرنامەی خۆراکی تەندروست کە زۆربەی پێکهاتەخۆراکیەکان لە خۆبگرێت کە وزە و تەندروستی بە جەستە دەبەخشن ، شێلان (مەساج) بۆ وریاکردنەوە و چالاککردنەوە  ، بەکارهێنانی ئەو شلەمەنییانەی کە تەرکیز زیاددەکەن و وریاکەرەوەن وەک گوشراوە سروشتییە چالاککەرەوەکانی وەک پرتەقاڵ لەگەڵ قاوە کە دەمارەکان ئاگاداردەکاتەوە و مرۆڤ وریا دەکاتەوە ، گۆڕینی شوێن و ڕێکخستنی شوێن و  هەمژینی هەوای پاک ، هاوڕێیەتی کردنی کەسانی ئەرێنی و دوورکەوتنەوە بەپێی توانا لە کەسانی نەرێنی و ڕەشبین ، جوڵە ، بیرئارامکردنەوە بە ڕێکخستنی بیرە ئاڵوزەکان و نوسینەوەیان و دیاریکردنی ئامانجەکان ، هەندێ جار سستی  لە هەست کردن بە زاڵ نەبوون بەسەر کێشەکان و کۆبوونەوەیان لە مێشکدا سەرچاوە دەگرێت ،  زانینی نرخی کات وە کات کە تێپەڕی ناگەڕێتەوە و سوودی نابێت ، خۆشتن بە ئاوی شلەتێن کە نە گەرم نە سارد بێت بۆ چالاککردنەوەی جەستە و  زیندووکردنەوەی ، داواکردنی یارمەتی و ڕاوێژکردن بە هاوڕێ و پزیشک و نزیکەکان ، گۆڕینی شێوازی شێلان (مەساج)بە گوێرەی کەسەکە ، ئەوانە کۆمەڵە شتانێکن کە بەپێی کەس دەگۆڕێت وەکو نوسین و خوێندنەوە و گوێگرتن لە مۆسیقا و بازاڕ کردن و پیاسەکردن و دانیشتن لەگەڵ هاوڕێ.


سەرچاوەکان



3302 بینین