زەینەدین زەیدان

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2021-07-10-16:20:00 - کۆدی بابەت: 74
زەینەدین زەیدان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زەینەدین زیدان (بەفەڕەنسی: Zinédine_Zidane) ناسراو بە "زیزۆ" یاریزانی پێشووی تۆپی پێ. له‌  (23ی حوزەیرانی 1972) له‌ دایك بووه‌ لەئێستادا وەک ڕاھێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کاردەکات. بەیەکێک لەباشترین یاریزانەکانی مێژوو دادەنرێت. زێدان یاری درووستکەرێکی ناوەڕاستبوو بەھۆی تەکنیک و باشی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ دەناسرایەوە. زێدان یاری بۆ یانەکانی کان و بۆردۆی فەڕەنسی، یۆڤانتۆسی ئیتاڵی وە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کردوە. لەسەر ئاستی یانەکان، زێدان براوەی دوو خوولی ئیتاڵییە لەگەڵ یۆڤانتۆس، ئەمەش بەرلەوەی لەساڵی 2001 بەبڕی 77٫5 میلیۆن یۆرۆ پەیوەندی بکات بەیانەی ڕیاڵ مەدرید کە ڕیکۆردی جیھانی بوو بۆ کڕینی یاریزانێک. لە ئیسپانیا زێدان خوولی ئیسپانی وە جارێکیش خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردەوە لەساڵی 2002 کە لەیاری کۆتایی گۆڵێکی بەقاچی چەپی تۆمارکرد و بەیەکێک لەجوانترین گۆڵەکان دادەنرێت لەم پاڵەوانیەتییە. جگە لەوانەش بووەتە براوەی ئینتەرناسیۆناڵ کەپ و جامی سووپەری ئەورووپی.

زێدان 108 یاری بۆ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا کردووە. لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بووەتە براوەی جامی جیھانیی فیفای 1998، لەیاری کۆتایی مۆندیالی 98 توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و ناوی لەباشترین پێکھاتەی مۆندیالەکەش ھات. دواتر لەساڵی 2000، بووەتە پاڵەوانەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، نازناوی باشترین یاریزانی پاڵەوانییەتیەکەشی وەرگرت. بەبردنەوەی جامی جیھانی 1998، زێدان بووە پاڵەوانی وڵاتەکەی و خەڵاتی لێجنی شەڕەفی وەرگرت لەلایەن حکوومەتەوە. ھەروەھا لەساڵی 2006، خەڵاتی باشترین یاریزانی جامی جیھانی بردەوە وێڕای ئەوەی لەیاری کۆتایی بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و یاری کۆتایشییان دۆڕاند. دوای مۆندیالی 2006، زێدان وازی لەیاریکردن ھێنا بۆ یانە و ھەڵبژاردەکەی.

زێدان چەندین دەستکەوتی دیکەی تاکەکەسی بەدەستھێناوە، لەوانە ناوی لەلیستی باشترین یاریزانەکانی 1998، 2000 و 2003ی فیفادا ھاتووە. لەساڵی 2003، خەڵاتی باڵۆندۆری بردەوە. لەساڵی 1996، باشترین یاریزانی خوولی فەڕەنسی دیاریکرا. لەساڵی 2001، باشترین یاریزانی خوولی ئیتالی. لەساڵی 2002، باشترین یاریزانی بیانی لە خوولی ئیسپانیا دیاریکرا. ساڵی 2004، زێدان ناوی لەلیستی فیفا 100 ھات کەلیستێک بوو لەلایەن یاریزان پێلێ دیاریکرا بۆ 100 باشترین یاریزانی تۆپی پێ کە لەژیاندان. زێدان لەو تەنیا 8 یاریزانەیە کە توانیویەتی ببێتە براوەی جامی جیھانی، خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وە ببێتە براوەی باڵۆندۆر. زێدان باڵیۆزی قەتەڕ بوو بۆ پێشبڕکێکردن بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانیی فیفای 2022. سەرەنجام قەتەڕ سەرکەوتووبوو لەو پێشبڕکێیە و بووە یەکەمین وڵاتی عەرەبی کە میوانداری مۆندیال بکات.[9]

لەدوای وازھێنان لەیاریکردن، زێدان بوون بەڕاھێنەری تۆپی پێی ھەڵبژارد. لەسەرەتادا بووە ڕاھێنەری یانەی لاوانی ڕیاڵمەدرید.[10]بۆماوەی دووساڵ لەو ئەرکەی مایەوە تاکوو لە کانوونی دووەمی 2016 بەفەرمی بووە ڕاھێنەری یانەی ڕیالمەدرید.[11] لەماوەی دوو وەرز و نیویدا لەگەڵ ڕیالەمدرید، زێدان بووە براوەی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ سێجار لەسەریەک، جارێکیش خوولی ئیسپانیا وە جامی سووپەری ئیسپانی. دووجاریش جامی جیھانیی یانەکان، سووپەری ئەورووپی. لەساڵی 2017، لەلایەن فیفاوە، بەباشترین ڕاھێنەری ساڵ دەستنیشانکرا. لە ئایاری 2018، دەستی لەڕاھێنەرایەتی ڕیاڵمەدرید کێشایەوە. دواتر بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی ڕیاڵمەدرید، لە ئازاری 2019 گەڕایەوە بۆ پلەی ڕاھێنەری یانەکە.

 

ژیانەی وەرزشی

لەماوەی ژیانی وەرزشی لەماوەی 506 یاری 96 گۆلی تۆمارکردووە وە لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا 31 گۆلی تۆمارکردووە لەکۆی 108 یاریدا

ئەو یانانەی یاری بۆکردووە

  • یانەی (کان) ی فەرِەنسی، لەنێوان ساڵانی 1988 و 1992.
  • یانەی (بۆرِدۆ) ی فەرِەنسی، لەنێوان ساڵانی 1992 و 1996.
  • یوڤانتۆس، لەنێوان ساڵانی 1996و 2001.
  • رِیال مەدرید، لەساڵی 2001 - تاوەکوو وازی لەیاریکردن لەگەڵ یانەکان ھێنا لەساڵی 2006

ھەڵبژاردەی فەڕەنسا

بۆیەکەمینجار لەساڵی 1994 پەیوەندی بەھەڵبژاردەکەوە کە فەڕەنسا بوو توانیان جامی جیھانیی فیفا لەساڵی 1998 بەدەست بھێنن وە پاش تەنیا دوو ساڵ لەساڵی 2000 توانیان جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەدەست بھێنن وە لەساڵی 2006 لە جامی جیھانیی فیفا پلەی دووەمیان بەدەست ھێنا دوای ئەوەی لەیاری کۆتایی بەرامبەر ئیتالیا دووچاری شکست ھاتن، بلێدانی یەکلایی کەرەوە. لەو یارییەدا "زینەدین زێدان" سەرێکی کێشا بەریزانی ھەڵبژاردەی ئیتالیا (مارکۆ ماتیرازی) لەخوولەی 110دا کەبووە ھۆی دەرکردنی لەیارییەکە، وەک ڕێزێک بۆ ئەو یاریزانە، لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ فەڕەنسا، سەرۆکی ئەو کاتە (جاک شیراکی) داوای لە "زێدان" کرد کەچۆن جەلەکەی لە ماتیرزای داوە بەھەمان شێوە لێیبدات و ئەویش سەرێکی کێشا بە سەرۆکی وڵاتەکەی.

 

گۆڵەکانی بۆ فەڕەنسا

ھەڵبژاردە ساڵ یاریکردن گۆڵەکان
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا 1994 2 2
1995 6 2
1996 12 1
1997 8 1
1998 15 5
1999 6 1
2000 13 4
2001 8 2
2002 9 1
2003 7 3
2004 7 4
2005 5 2
2006 10 3
کۆی گشتی 108 31

کاری ڕاوێژکاری

لەساڵی 2009 دوای ئەوە فلۆرەنتینۆ پیرێز ھەڵبژێردرا وەک سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ناوبراو ھەستا بەدانانی زینەدین زێدان وەک ڕاوێژکاری یەکەمی خۆی وە بۆکڕینی یاریزان و بڕیارە چارەنووسازەکانیش بڕیاری زێدان وەردەگیرێت، وە ئێستا ڕاھێنەری یانەی ڕیال مەدریدە.

کاری خێرخوازی

لەدوای وازھێنانی لەیانە و ھەڵبژاردەکان زێدان کاری خێرخوازی ئەنجام دەدات لەڕێگای یاریکردن کە داھاتەکەی بۆ کاری خێرخوازی خەرچ دەکرێت


دەستکەوتەکان

بۆردۆی فەڕەنسا

  • پاڵەوانی جامی UEFA Intertoto لەساڵی 1955
  • پلەی دووەم لە خولی ئەورووپا لەوەرزی 1995 - 1996

یوڤێنتوسی ئیتالیا

  • دووجار خولی تۆپی پێی ئیتالیا 1995–1996، 1997-1998
  • جامی سووپەری ئیتالیا 1997
  • جامی سووپەری ئەورووپای 1996
  • جامی ئینتەرناشیۆنالی 1996
  • جامی UEFA Intertoto لەساڵی 1999

ڕیالمەدریدی ئیسپانیا

  • خولی ئیسپانیا 2002–2003
  • جامی سووپەری ئیسپانیا 2001, 2003
  • خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ی 2001–2002
  • جامی سووپەری ئەورووپای 2002
  • جامی ئینتەرناشیۆنالی 2002

ھەڵبژاردەی نیشتیمانی فەڕەنسا

  • پلەی یەکەمی جامی جیھانیی فیفا لەساڵی 1998
  • پلەی دووەمی جامی جیھانیی فیفا لەساڵی 2006

وەک ڕاھێنەر

خولی ئیسپانی ساڵی 2017 لەگەڵ ڕیاڵمەدرید:

  • خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا 2015-2016-2017، 2018
  • جامی سووپەری ئەورووپای 2016، 2017
  • جامی جیھانی یانەکان 2016، 2017
  • جامی سووپەری ئیسپانی، 2017
  • خولی ئیسپانی، 2016-2017

ئامارەکان

یاری و گۆڵ، وەرز و خوولەکان
یانە وەرز خوول جام خوولی کیشوەری گشتی
ئاست یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
کانس 1988–89 خوولی فەرەنسی 2 0 0 0 2 0
1990–91 28 1 3 0 31 1
1991–92 31 5 3 0 4 0 38 5
گشتی 61 6 6 0 4 0 71 6
بۆڕدۆ 1992–93 خوولی فەرەنسی 35 10 4 1 39 11
1993–94 34 6 3 0 6 2 43 8
1994–95 37 6 5 1 4 1 46 8
1995–96 33 6 3 0 15 6 51 12
گشتی 139 28 15 2 25 9 179 39
یۆڤانتۆس 1996–97 خوولی ئیتاڵی 29 5 2 0 10 2 41 7
1997–98 32 7 5 1 11 3 48 11
1998–99 25 2 5 0 10 0 40 2
1999–2000 32 4 3 1 6 0 41 5
2000–01 33 6 2 0 4 0 39 6
گشتی 151 24 17 2 41 5 209 31
ڕیال مەدرید 2001–02 خوولی ئیسپانی 31 7 9 2 9 3 49 12
2002–03 33 9 1 0 14 3 48 12
2003–04 33 6 7 1 10 3 50 10
2004–05 29 6 1 0 10 0 40 6
2005–06 29 9 5 0 4 0 38 9
گشتی 155 37 23 3 47 9 225 49
کۆی گشتی 506 95 61 7 117 23 684 125

 


سەرچاوەکان



3423 بینین