چۆرەک

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین سه‌پان - به‌روار: 2021-05-27-15:42:00 - کۆدی بابەت: 67
چۆرەک

ناوه‌ڕۆك

چۆره‌ك

چۆره‌ك یه‌كێكه‌ له‌ شیرینیه‌ به‌تامه‌كان و به‌ چه‌ندین ڕێگه‌ی‌ جیاواز له‌ چه‌ند جۆرێك ئارد دروست ده‌كرێت، ده‌توانیت چۆنیه‌تی دروستكردنی ئه‌م شیرینیه‌ به‌ ئاردی گه‌نم له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ فێرببیت.

کەرەستەکان

نیو کوپ شیری شل.

نیو کوپ شەکر.

نیو کوپ ڕۆنی زەیت.

یەک هێلکە.

یەک کیسە پیکن پاودەر 15 گرامی.

یەک کیسە ڤانێلا.

کەمێک حێلی کوتراو.

کوپێ کونجی.

سێ پەرداخ ئارد.

ئامادەکردنی

1ـ زەردێنەی هێلکەکە جیادەکەیتەوە لەگەڵ زەیت و شەکرو شیر و ڤانێلا و هێلکەکە تێکەڵی دەکەیت بەجوانی.

2ـ سێ پەرداخ ئارد و پیکن پاودەرەکەی تێدەکەیت و جوان تێکەڵی دەکەیت.

3ـ ئەگەر هەویرەکە شل دەرچوو ئەوا یەک پەرداخ ئاردەکەی کە دانراوە بۆ کاتی پێویست وردە وردە تێی دەکەیت چەندی پێویست بێت.

4ـ دەیکەیتە گونکی بچوک و بەدرێژی لە سپێنەی هێکلەکەی هەڵ دەکێشیت پاشان لە کونجیەکەی هەڵدەکێشی و لەسەر کاغەزی فڕن دایدەنێیت.

5ـ فڕنەکە بۆ ماوەی دە خولەک پێشتر گەرم دەکەیت دەیبرژێنیت لەسەر 180 پلە تا ئاڵ دەبێت.


سەرچاوەکان



4404 بینین