موسڵمانبوونی (عەلی کوڕی ئەبی تالیب)

له‌لایه‌ن: - نیھاد جلال - به‌روار: 2021-05-17-15:31:00 - کۆدی بابەت: 28
موسڵمانبوونی (عەلی کوڕی ئەبی تالیب)

ناوه‌ڕۆك

پەیوەندیەكی عەلی کوڕی ئەبی تالیب بە پێغەمبەرەوە

عەلی كوڕی ئەبو تالیب بوو، ئەو ئامۆزای پێغەمبەر (د.خ) بوو، كەسێكی كەم تەمەن بوو، واتا منداڵ بوو، لەبەر ئەوەی ئەبو تالیب پیر بوو نەیدەتوانی سەرپەرشتی منداڵەكانی خۆی بكات، بۆیە پێغەمبەر (د.خ) عەلی هێنایە لای خۆی و ئەركی بەخێوكردن و سەرپەرشتی كردنی گرتە ئەستۆی خۆی، عەلی كاتێك زانی بە ئاینی ئیسلام، یەكسەر موسڵمان بوو  بۆیە یەكەم منداڵ كە موسڵمان بوو عەلی بوو.

پەند و ئامۆژگاری

1- پێویستە ئێمەیش وەك پێغەمبەر(د.خ) بە وەفا بین بەرامبەر بە خزم و كەسەكانمان و ئەگەر كەسێك چاكەیەكی لەگەڵدا كردین، ئێمەیش هەوڵ بدەین چاكەی لەگەڵدا بكەینەوە، وەك چۆن پێغەمبەر(د.خ) چاكەی كردەوە لەگەڵ ئەبو تالیبی مامیدا.
2- موسڵمان بوون بە گەورەیی و بچووكی نییە، بەڵكو بەوەیە كێ‌ زووتر موسڵمان دەبێت، عەلی كوڕی ئەبو تالیبیش كە موسڵمان بوو لە پێش زۆربەی زۆری گەورەكانەوە موسڵمان بوو، منداڵانی ئازیزیش دەبێت بزانن كە تەنها پیاوە گەورەكان كاری چاكە ناكەن، بەڵكو ئەمڕۆیش منداڵان دەتوانن یارمەتی دەوروبەر بدەن و كاری چاكە بكەن و پێش گەورەكان بكەون.
3- پێویستە یارمەتی خزمەكانمان بدەین و چی كارێكی چاكمان پێ‌ دەكرێت بۆیان بكەین، دەبینین پێغەمبەر(د.خ) یارمەتی خزمەكانی خۆی دەدا و سەردانی دەكردن.

پرسیار

ئایا ئەبو تالیبی باوكی عەلی كە مامی پێغەمبەر(د.خ) بوو موسڵمان بوو؟

نەخێر ئەبو تالیب موسڵمان نەبوو، بەڵام پشتگیری پێغەمبەر(د.خ)ی دەكرد.


سەرچاوەکان



3796 بینین