موسڵمانبوونی ئەبوبەکری صدیق

له‌لایه‌ن: - نھاد جلال - به‌روار: 2019-08-31-23:40:00 - کۆدی بابەت: 68
موسڵمانبوونی ئەبوبەکری صدیق

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەبو بەكر هاوڕێی گیانی بە گیانی و خۆشەویستی پێغەمبەر(د.خ) بوو ئەو هەر لە سەرەتاوە كەسێكی ڕێك و پێك و بە ئاگا بوو و حەزی بە هاوڕێیەتی پێغەمبەر(د.خ) بوو، ۆ، كاتێك ئەبو بەكر هەواڵی ئەوەی بیست كە ئاینی ئیسلام دابەزیوە، یەكسەر موسڵمان بوو، بوو بە یەكێك لەو كەسانەی كە بانگەوازی دەكرد بۆ ئیسلام چەندین كەس لەسەر دەستی ئەبو بەكر موسڵمان بوون، لە نێو گەورە و پیاوەكاندا ئەبو بەكر یەكەم كەس بوو كە باوەڕی هێنا بە پێغەمبەر(د.خ). 


بۆچی بە ئەبو بەكریان دەوت صدیق (ڕاستگۆ)

لەبەر ئەوەی ئەبو بەكر زۆر باوەڕی هەبوو بە پێغەمبەر(د.خ) و هەرچیەك فەرموودەی پێغەمبەر(د.خ) بوایە دەیوت ڕاست دەكات و هیچ گومانێكی نەبوو لە ڕاستی فەرموودەكانی.


كێ‌ هەواڵی هاتنی ئاینی ئیسلامی گەیاند بە ئەبو بەكر

ئەو كەسەی ئەو هەواڵەی دا بە ئەبو بەكر، خودی پێغەمبەر(د.خ) بوو كە چوو بۆ لای ئەبو بەكری هاوڕێی دێرینی و لەبەر ئەوەی متمانەی تەواوی هەبوو بە ئەبو بەكر، بڕیاری دا ئەو هەواڵەی پێ‌ بدات، ئەبو بەكریش یەكسەر باوەڕی پێ‌ هێنا.

 

پەند و ئامۆژگاری

- ئەگەر ماتمانەمان بە هەر هاوڕێیەكی چاكمان هەبوو، با نهێنی و گرفت و باسەكانمان لای ئەو باس بكەین، چونكە هاوڕێی چاكی بە متمانە دەتوانێت یارمەتیت بدات.
- ئەگەر موسڵمان دەوڵەمەند بێت، دەتوانێت ماڵ و سامانەكەی لە ڕێگەی خێر و چاكەدا بەكار بهێنێت، بەڵام كەسی هەژار ناتوانێت یارمەتی خەڵكی هەژار بدات بە پارە، بۆیە موسڵمان دەبێت هەوڵ بدات لە ڕێگەی حەڵاڵەوە و بەو جۆرەی خوا پێی خۆشە ماڵ و سامان بە دەست بخات.
- كە فەرموودەیەكمان بیست، كە وترا ئەمە فەرموودەی دروستی پێغەمبەر(د.خ)ە دەبێت بەبێ‌ بیركردنەوە و دوودڵی یەكسەر باوەڕی پێ‌ بكەین وە بە ڕاست و دروستی بزانین، چونكە پێغەمبەر(د.خ) لە خۆیەوە قسە ناكات بەڵكو ئەو پەیامی خوای گەورەی پێیە.
- ئەگەر قسە یان فەرموودەیەكمان وەرگرت، دەبێت هەوڵ بدەین یەكسەر بیگەیەنین بە كەسانی تری جێ‌ متمانە، تا ئەوانیش لێی سوودمەند بن و ئێمەیش خێرمان بۆ بنووسرێت.
 


سەرچاوەکان



1931 بینین