پەیمانی عەقەبەی یەکەم بۆ منداڵان

له‌لایه‌ن: - نھاد جلال - به‌روار: 2019-09-05-22:50:00 - کۆدی بابەت: 29
پەیمانی عەقەبەی یەکەم بۆ منداڵان

ناوه‌ڕۆك

موسڵمان بوونی چەند كەسێكی مەدینە

مەككە لەبەر ئەوەی كەعبەی تێدا بوو، ساڵانە خەڵك دەچوو بۆ مەككە بۆ سەردانی كەعبە، خەڵكی لە هەموو ناوچەیەكەوە ڕوویان دەكردە ئەوێ‌، یەكێك لەو ناوچانەش مەدینە بوو، مەدینە شارێكی دووری مەككەیە و شارەكە پڕە لە دارخورما و چوار دەوری بەردەڵان و بەرز و نزمیە، ناوچەكە ناوچەیەكی بە پیت و دەوڵەمەندە و خەڵكی سەرقاڵی كشتوكاڵ بوون، لەو شارەدا ئاینی جۆربەجۆر هەبوو، بەڵام جوولەكەكان لە هەموویان زیاتر شانازیان دەكرد بە خۆیانەوە و دەیان وت بەم زووانە پێغەمبەرێك دێت كە سەر بە ئێمەیە.

پێغەمبەر(د.خ) دەچوو بۆ لای ئەو كەسانەی دەهاتن بۆ سەردانی كەعبە باسی ئاینی ئیسلامی بۆ دەكردن هانی دەدان تا باوەڕ بهێنن بەو ئاینە و موسڵمان ببن، بەڵام بێباوەڕەكان هەر لە دوورەوە لەسەر ڕێ‌ ڕادەوەستان و هەر كەس دەهات دەیان وت پیاوێك هەیە ناوی پێغەمبەرە، ئەو پیاوە شێت و نەزانە و گوێی لێ‌ نەگرن، كاتێك هەندێ‌ كەسی ناو مەدینە هاتن بۆ ئەوێ‌ و هەواڵی پێغەمبەر(د.خ)یان بیست وتیان دەچین بۆ لای بزانین چی دەڵێت كاتێك چوون بۆ لای پێغەمبەر(د.خ) و قسەیان لەگەڵدا كرد دڵیان چوویە سەر ئیسلام و باوەڕیان هێنا بە پێغەمبەر(د.خ) پێكەوە لە تاریكی شەودا كۆبوونەوە و بڕیاریان دا بە پێغەمبەر(د.خ) كە ئاینی ئیسلام بە جوانی وەربگرن و جێبەجێی بكەن و بە خەڵكی تری شارەكەیشیان بڵێن هەروەها بڕیاریان دا كە ساڵێكی تریش بێنەوە خزمەت پێغەمبەر(د.خ)، بەڵام ئەم كارەیان بە نهێنی كرد و نەیانهێشت بێباوەڕان پێیان بزانن، ئەمە پێی دەوترێت بەڵێنی یەكەمی عەقەبە. 

ژمارەی ئەو كەسانە چەند بوو كە لە یەكەم بەڵێندا ئامادەبوون؟

ژمارەی ئەو كەسانە دوانزە كەس بوو كە خەزرەجیەكان و ئەوس بوون. 

پەند و ئامۆژگاری

1- نابێت ئێمەی موسڵمان بە هیچ جۆرێك واز بهێنین لە بانگەواز و هەر كەسێك بناسین كە بزانین گوێ‌ دەگرێت، دەبێت قسەی چاكی بۆ بكەین تا سوودی لێ‌ وەربگرێت.
2- ئەگەر بێباوەڕەكان درۆ بكەن و قسەی بێتام و ناشرینمان پێ‌ بڵێن و لای خەڵك وا نیشان بدەن كە ئێمە خراپین، ئەوا خوای گەورە بە درۆیان دەخاتەوە و ئێمە سەردەخات.

ئەی لە مەدینە چی فێر دەبوون

لە مەدینەدا لە لای هاوەڵێكی پێغەمبەر(د.خ) ئاینی ئیسلام فێر دەبوون كە پێغەمبەر(د.خ) ناردبووی لەگەڵیاندا، ناوی (موصعەب) بوو. 


سەرچاوەکان



1564 بینین