لە کۆندا دەریای مردوو بە چی ناو دەبرا؟

له‌لایه‌ن: - بنار ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2021-05-19-19:08:00 - کۆدی بابەت: 34
لە کۆندا دەریای مردوو بە چی ناو دەبرا؟

ناوه‌ڕۆك

پێشەکى

وڵاتى ئوردن جیادەکرێتەوە بە سروشتە جوانەکەى لەسەر ئاستى زۆرێک لە وڵاتە گەشتیاریەکان کە گەشتیارەکان لە هەموو لایەکى جیهانەوە ڕادەکێشن، جگە لەوانەش کۆمەڵێک شوێنەوارى سەرنج ڕاکێشى هەیە لەوانە شارى پێترا، قەڵاى عجلون، قادرمەى ڕۆمانى لە عەممان، و شەقامى (ئەعمیدە) لە شارى جرش، هەروەها شوێنەوارە دینییەکانى وەک گۆڕى صەحابیەکان لە شوێنە جیاجیاکانى ئەم وڵاتە، سروشتیى دروست بوونى ئەم شوێنەوارانە هۆکارى گرنگى سەرنج ڕاکێشانى گەشتیارانە وەک دەریاى مردوو.

شوێنى دەریاى مردوو

دەریاى مردوو دەکەوێتە باشورى خۆرئاواى عەممانى پایتەخت، کە شوێنەکەى لە نێوەندى ئوردن و فەڵەستیندایە،  سنورى دەریاى مردوو لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرزایەکانى بەلقاء و تەپۆڵکەکانى شارى سەڵط هەن، لە رۆژئاواشەوە بەرزایەکانى فەڵەستین و بەتایبەت قودس هەیە، ڕوبارى ئوردن بەسەرچاوەى سەرەکى ئاوى دەریاى مردوو دادەنرێت، درێژى دەریاى مردوو مەزەندە دەکرێت بە 80 کم و پانیەکەشى بە 15کم، وە ڕوبەرەکەشى بە نزیکەیی 946 کم چوارگۆشەیە.

گرنگى دەریاى مردوو

دەریاى مردوو بە یەکیک لە گرنگترین شوێنەوارەکانى ئوردن دادەنرێت، سەرچاوەیەکى گرنگى ئەو قوڕانەیە کە دەوڵەمەندن بە خوێ و کانزا، لە هەمان کاتدا ئەم قوڕەش سەرچاوەیەکى باشى بابەتى جوانکارى و میکیاژ و کرێمە کە لیێ دروست دەکرێت، ئەمە جگە لە جوانى و سەرنج ڕاکێشى ئەم دەریایە زۆرێک لە خەڵک ئاوەکەى وەک شیفاء بەکاردەهێنن.

تایبەتمەندیەکانى دەریاى مردوو

یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانى دەریاى مردوو نەبوونى ژیانە تێیدا بە هۆى زۆرى ڕێژەى خوێ، دەریاى مردوو لە وەرزى هاویندا پلەى گەرمى زۆر بەرز دەبێتەوە بەڵام بۆ وەرزى زستان کەش و هەوا لەوێ گەرمە بۆیە زۆربەى خەڵک لە وەرزى زستاندا سەردانى دەکەن، لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانى ترى دەریاى مردوو هەڵکەوتەکەى وایە دەکەوێتە نزمترین بەشى زەویەوە و تیشکى خۆر زۆر بە لاوازى لێیدەدات. لە ئەنجامى ئەوانەى پێشوەوە کە باسمان کرد دەتوانین بڵێین دەریاى مردوو زۆر سوودى هەیە جا ئەگەر بۆ لایەنى چارەسەر بێت یان گەشت، بەڵام ئەوەى کە لەهەمووى گرنگتربێت ئەوەیە سەرچاوەیەکى ئابوورى زۆر گرنگە بۆ وڵاتى ئوردن، لە بوارى ئامادەکردنى قوڕ و بەرهەمەکانى، هەورەها ڕاکێشانى گەشتیار لە شوێنە جیاوازەکانى جیهانەوە.

ئەو ناوانەى کە لە دەریاى مردوو نراوە لە کۆندا

لە پێشتردا دەریاى مردوو بە چەندین ناو وتراوە، لەوانە : "دەریاى خوێ" و "دەریاى العربە" و "دەریاى ڕۆژهەڵات" و "دەریاى تەم" ، بەڵام لە سەردەمى حەزرەتى عیسا (علیه سلام) پێى وتراوە "دەریاى مردوو" و "دەریاى سەدوم" بۆیە پێى وتراوە سەدوم لەبەر هاوسنورى هەرێمى سەدوم لە دەریاى مردوەوە، هەروەها پێى وتراوە "دەریاى بۆنکردوو" چونکە بۆنەکەى ناخۆش بووە، "دەریاى زغر" بەهۆى ناوچەى زغر کە ئەکەوێتە کەناراوەکانى باشورى ڕۆژهەڵات، و "دەریاى قیر" بەهۆى ئەو پارچانەى کە کەوتونەتە سەر ڕوى ئاوەکە بەهۆى بومەلەرزەوە، ناوبراوە بە "دەریاى لوط" کە ئەگەڕیتەوە بۆ ناوى پێغەمبەر لوط کە نێردراوە بۆ خەڵکى ئەو ناوچەیە، وە یەکەم کەس کە ناوى برد بە دەریاى مردوو ئیغریقیەکان بوون بە هۆى نەبونى ژیان تییدا.


سەرچاوەکان



6076 بینین