زانکۆی سەڵاحەدین

له‌لایه‌ن: - ویداد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2019-12-07-16:10:00 - کۆدی بابەت: 1
زانکۆی سەڵاحەدین

ناوه‌ڕۆك

زانکۆی سەڵاحەدین

گەورەترین و کۆنترین زانکۆیە لە باشووری کوردستاندا کە کامپی زانکۆکە لە ئێستادا لە شاری ھەولێری پایتەختە، ئەم زانکۆیە یەکەم جار لە شاری سلێمانی دروستکرا لە ساڵی 1968، بەڵام گواسترایەوە بۆ شاری ھەولێر لە ساڵی 1981، زانکۆی سەڵاحەدین ئەندامە لە كۆمەڵەی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، تاوەکوو ساڵی 2005 کۆلێژە پزیشکییەکانی هەولێر لەو زانکۆیە بوو بەڵام لەو ساڵەوە زانکۆی پزیشکی ھەولێری لێ جیابوویەوە، جۆری خوێندنی خۆڕایییه‌ و سەرۆکی زانكۆ د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیییە.

کۆلێژەکانی زانکۆ

  • کۆلێژی زانست
  • کۆلێژی کشتوکاڵ
  • کۆلێژی ئەندازیاری
  • کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری
  • کۆلێژی هونەرە جوانەکان
  • کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان
  • کۆلێژی پەروەردە
  • کۆلێژی یاسا و ڕامیاری
  • کۆلێژی زمان
  • کۆلێژی پەروەردە
  • کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان

بڕوانامەکان

لە زانکۆیەکە چەندین بڕوانامە بە خوێندکار دەبەخشرێت، وەك :
  • بەکالۆریۆسی زانست (Bachelor of Science)
  • بەکالۆریۆسی هونەر (Bachelor of Arts)
  • ماستەری زانست (Master of Science)
  • ماستەر لە هوونەر (Master of Arts)
  • دکتۆرا (PhD)
  • دکتۆرای پزیشکی - Medical degree (MD)


سەرچاوەکان



6095 بینین