شیعری شه‌م

له‌لایه‌ن: - ڕه‌نج سه‌نگاوی - به‌روار: 2020-01-05-20:30:00 - کۆدی بابەت: 174
شیعری شه‌م

ناوه‌ڕۆك

شەم

ڕۆڵە خەیاڵت لە کوێیە؟!
تۆ هەر بەناو خوێندکاریت و ..
پەڕاو و پێنووست پێیە!

رۆڵە ئەترسم دەرنەچی!
چۆن خەیاڵ لێت بێزار نابێ؟!
هەموو ڕۆژێ بۆ کوێ ئەچی؟!

مامۆستا گیان...
کچێک هەیە لە کچەکانی تر ناچێ!
شێوەی بوە بە تارمایی و ..
لەبەر چاوانم لاناچێ!

بەیانی لە خەو هەڵەسم..
لەگەڵمایە ھەتاوەکو تاریک دادێ!
تەنانەت بۆ ناو نوێنەکەش لەگەڵما دێ!

کە ئەمەوێ دایبپۆشم..
ئەبێتەوە بە تارمایی!
ئەڕوا دڵم بەجێ دێڵێ و..
ئەیداتەوە دەست تەنیایی!

مامۆستا گیان بە ڕەنگی جلەکانیەوە..
لە دوورەوە وەک پەلکە زێڕینە وایە!
لەوسەرەوە ڕا ئەوەستێ !
لەمسەرەوە لە دڵمایە!

ڕۆڵە لە دوای وانەکەمان
وەرە بە خۆم بڵێ کێیە؟!
خۆشم نازانم مامۆستا !
ڕۆژێ باجەکەی سەر سنگی..
خاتو زینی لێنوسراوە و !
ڕۆژێ ئەوەی شەمی پێیە!

____________________________

نووسینی : ڕەنج سەنگاوی / 1999ز


سەرچاوەکان



2773 بینین