گرنگییەکانی کتێب خوێندنەوە

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2020-01-10-03:03:00 - کۆدی بابەت: 177
گرنگییەکانی کتێب خوێندنەوە

ناوه‌ڕۆك

كتێب

پەرتوك بریتییە لە چەند کاغەزەێکی سپی پڕ لە ووشەی نوسراو، چەندین لاپەرەی پێكهیناوەو کۆکراوەتەوەو خراوەتە ناو دوو توێی بەرگیکدا، ئەمە پێی دەوترێت پەرتوك - کتێب. ئەو ووشانەی کە تییدا نوسراوە بەخامەی نوسەریک نوسراوە کە لەچەند زاراوەو سەرچاوەیەکی ڕوون ڕستەو واتای مانادار خۆی دەبینێتەوە.

 

گرنگیه‌كانی كتێب خوێندنه‌وه‌

جیهانێکی پڕ لە بیرۆکەیە

بەخویندنەوەی کتێب کاریگەری لەسەر بیرو تیروانینەکانی خوینەر دەکات ، وە کۆمەلیك بۆچوونی جیاواز لە خۆی دەگرێ، بۆ نموونە کتیبە فیکریەکان یان ئەدەبیاتەکان زۆرکات کۆمەلێك بیرو بۆجونی دژ بەیەک و ناتەواویش دروست دەکا لەلای خوێنەر، بەلام خوینەر دەگەریت تا راستیەکان بدۆزیتەوە.

رۆچوون لە خەیاڵ

زۆرکات خوینەر رستەیەك دەخوینیتەوە راستەوخۆ دەجچیتە خەیال و وینای ئەو رستەیەک دەکا لە میشکیدا. هەروەکو وتراوەو دەڵێن: بەسەرهات و گێڕانەوە جوانترە لە فیلم. نوسینی کتێىش لە چەند باس و تەوەرێکی پڕ لە ماناو کات و شوینی جیاواز، خستنە ڕووی فیکری جیاواز دەگرێتە خۆ، کەکاردەکاتە سەر مرۆڤ و لەکاتی خویندنەوەیدا ئارەزوو دەکات لێێ نەپچڕێ و بەردەوام بخوێنیتەوە تا دەگاتە کۆتایی، وە هاندی دەدات دەست بۆ کتێبێکی تر ببات و بخوێنیتەوە.

زانین

خویندنەوەی پەرتوك توانای زانینی مرۆڤ زیاد دەکات، وە سەرچاوەیەک دەبیت بۆ زانستە جیاوازەکان، وەکو زانستی سروشتەوایی، بایۆلۆژی، زمانەوانی، پەیوەندی گشتی، مێژوو، ئاینەکان و وە هەروەها.

شوێنیکە بۆ ناسینی مردوان

لەپەرتوکەکاندا مێژووی زانایان و نوسەرانی خاوەن زانستەکانی تیدا باس کراوە کە لەژیاندا نەماوون، باسی کەسایەتیەکانی سەدەکانی رابردوو، هەروەها پالەوانەکانی قەومەکانی پیش ئیمەو لە کۆن و نوێدا..

بەڵگەی رۆشنبیرێتی یە

خوێندنەوە بەلگەیەکە لەسەر رۆشنبیری بیری ئەو خوێنەرە، چونکە خوێنەر وەرگری رۆشنبیری وولاتە جیاوازەکان دەبێت، بەیارمەتی ئەو وەسف و وێنەو هیمایانەی کە لەناو کتیبەکەدا نوسراوەو کێشراوە ئاشنایان دەبێت، وە لەلایەکی ترەوە خوێنەر زانیاری جیاوازو زیاتری لەفەرهەنگی وولاتان دەست دەکەوێت. 

هێز

کتێب دەتوانێت هیزو ووزە بدات بەخوێنەر، ڕێگایەکی ئاسانە بۆ شارەزابوون و ناسینی خود، وە متمانە بە خۆبوون زیاد دەکات کە بەرامبەر ئازارەکانی ژیان چۆک دانەدەیت و راوەستاوبیت و بەردەوام بیت، هەندی کتێبی جۆراو جۆر هەیە کە شیاوە بۆ وەرگرتنی ووزە و زیادبوونی هیواو ئومید بەژیان، نموونەی کتێبێکی ئەمریکی هەیە بەناوی ( القیام بعد النکسة) واتە هەستانەوە لەدوای کەوتن، خویندنەوەی ئەم کتیبە سودی زۆرە کە سەرەتای ئەم چیرۆکە دەست پی دەکات بە باسکردنی ئەو رووداو کارەساتانەی لە نێوان خیزان و، خۆشەویست و، دایک و، وون بوونی کەسێك بە مردن یان بە جیابوونەوە، بەلام لەکۆتاییشدا هەستانەوەو هیوایەکی تر باس دەکات کە جیگای ئەو ئازارانە پر دەکاتەوە.

ئاراستەیەکە بۆ ڕەفتار و ڕەوشت

بە کتێب مرۆڤ دەتوانیت بەهای تازە بناسیت، وە خراپەکانیش بناسیت، باش و خراپ جیابکاتەوە، ریگایەکی ئاسانە بۆ ناسینی راستگۆیی و درۆ، بەکارهینانی زمانی جوان و ناشرین، هەروەها خوینەردەتوانیت رقی لە ناشرینەکان بیت و ئارەزووی جوانیەکان بکات و بیچینێت لە دلیدا، لەبەرئەوە کتێب یەکەم مامۆستای مندال و گەورەیە.

ژیانێکی ترە

کتێب خوێنەر ئەناسێنێ بە ئەزموونی مرۆڤەکان، فێردەبیت لە بەکارهینانی ئەو ئەزمونانەی لەژیانی رۆژانەیدا، جیگرەوەیەکی چاکە لەوانەپیدان بە خوینەرو دوورکەوتنەوە لە ئەزموونی خراپ، وە فیری ئەوەت دەکا کە جۆن جارەسەری کیشەکانت بکەیت.

باشترین هاوڕێ یە

بەپێی ماوەیەك خوێنەر دەزانێت کە کتێب باشترین هاوڕێ یە، بوەی کە کتێب کاتت ناکوژێت و هەلە بەرامبەرت ناکات و بەردەوام فیرکارێکی بی ماندووەو کەمتەرخەمی ناکات لە پیدانی زانیاری بەبێ بەرامبەرو بەبێ بەرژەوەندی!.


سەرچاوەکان



16585 بینین