شۆربای نیسک

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-04-22-22:22:00 - کۆدی بابەت: 246
شۆربای نیسک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شێوازی ئامادەکردنی شۆربای نیسک، (بە عەرەبی: كيفية تحضير حساء عدس، بە ئینگلیزی: How to prepare a lentils soup)، شۆربای نیسک یەکێکە لە خواردنە بنەڕەتییە گرنگەکان کە دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستاندا بخورێت، یەکێکە لەو خواردنانەی وزە و گەرمی بە مرۆڤ دەبەخشێت، لەم بابەتەدا بەناوبانگترین و خێراترین ڕێگاکان دەخەینەڕوو بۆ ئامادەکردنی شۆربای نیسکی زەرد.

کاتی ئامادەکاری:

١٠ خولەک

کاتی چێشت لێنان:

٣٥ خولەک

بڕ:

٥ کەس

ئاستەکە:

ئاسان

 پێکهاتەکانی

  • کوپێک نیسکی زەرد
  • یەک پیازی قەبارە مامناوەند
  • دوو پەتاتەی قەبارەی مامناوەند
  • سێ گێزەری گەورە
  • کەوچکێک زیرە
  • پێنج کوپ ئاوی کوڵاو
  • چەپکە خوێ و بیبەری ڕەش
  • نیو کەوچک زەردەچەوە

چۆنیەتی ئامادەکردنی

  • نیسکەکە لە پیسی پاک بکەرەوە، پاشان بە باشی بیشۆ.
  • پەتاتەکە پاک بکە و بە شێوەی چوارگۆشەیی وردی بکە.
  • گێزەرەکە پاک بکە و بە شێوەی چوارگۆشەیی وردی بکە.
  • دوای توێکڵکردنی، پیازەکە ورد بکە.
  • دوای زیادکردنی ڕۆنی بۆ مەنجەڵەکە لەسەر ئاگرەکە دابنێ، پاشان نیسک و پەتاتە و گێزەر و پیازەکەی تێبکە.
  • ئاوی کوڵاو بخەرە ناو مەنجەڵەکەوە بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان بۆ ماوەی ٤٥ خولەک بکوڵێت.
  • هەموو پێکهاتەکان بە بلێندەر بهاڕە.
  • خوێ بخەرە ناو شۆرباکە و بیبەری ڕەش و کەمێک زەردەچەوە و زیرە و پێکهاتەکانی بخەرە سەر ئاگر بۆ ماوەی ٥ خولەک.


سەرچاوەکان



1526 بینین