شله‌ی لۆبیا

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-06-02-15:35:00 - کۆدی بابەت: 262
شله‌ی لۆبیا

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان

لۆبیا

گۆشت 

كه‌مێك ڕۆن

خوێ 

كه‌مێك بیبه‌ری ڕه‌ش 

دۆشاوی ته‌ماته‌

شێوازی ئاماده‌كردن

1- گۆشته‌كه‌ به‌ئاوی خۆیه‌وه‌ سوركه‌ره‌وه‌و ئاوی گه‌رمو خوێی تێبكه‌و كزی بكه‌ بابكوڵێت 

2- لۆبیاكه‌ بشۆره‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئاو بۆماوه‌ی ده‌ خوله‌ك بكوڵێـت بیپاڵێوه‌ جارێكی تر له‌گه‌ڵ ئاو بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگرو با ده‌ خوله‌كی تر بكوڵێت ئاوه‌كه‌ی بپاڵێوه‌ 

3- ڕۆن و دۆشاوی ته‌ماته‌ سوركه‌ره‌وه‌و بیبه‌ری ڕه‌ش تێبكه‌و لۆبیاكه‌ی تێبكه‌ پاشان ئاوی گۆشت و گۆشته‌ كوڵاوه‌كه‌ی تێبكه‌و بابه‌یه‌كه‌وه‌ بكوڵێت خه‌ست بێته‌وه‌


سەرچاوەکان

353 بینین