بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و ئامادەکاری بۆ قەیرانەکانی داهاتوو

له‌لایه‌ن: - ئه‌نساڕ محمد - به‌روار: 2020-06-18-15:36:00 - کۆدی بابەت: 281
بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و ئامادەکاری بۆ قەیرانەکانی داهاتوو

ناوه‌ڕۆك

بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و ئامادەکاری بۆ قەرانەکانی داهاتوو

هەموو کۆمپانیا و بازرگانیە جیاوازەکان شێوازی کارکردن و قازانجکردنیان لە ژینگەیەکی دیاریکراودا بنیادناوە کە بەرگەی ڕێژەیەکی دیاری کراو لە بارو دۆخی نە خوازراو وە قەیران دەگرێت. هەموو جۆرە جیاوازەکانی بزنس ڕوبەڕووی کۆمەڵێک کیشە و قەیران دەبنەوە کە دەبێت چارەسەربکرێن. وە باشترین کۆمپانیاکان ئەو کۆمپانیانەن کە دەتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ بارودۆخە نەخوازراوەکان. هەر کۆمپانیایەک بە پێی ئەو سێکتەرەی کاری لێدەکات توشی کێشەی جیاواز دەبێت بۆیە کێشەکان دەگۆڕێت لە سێکتەرێکەوە بۆ سێکتەریەکی دیکە هەتا ئەگەر ڕووبەڕووی هەمان کێشەش ببنەوە.

چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌ هه‌نووكه‌یه‌كان

لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێک لەو خاڵانە دەکەین کە پێویستە کۆمپانیا و بزنسەکان پەیڕەوی بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو قەیرانانە بکەن کە توشی دەبن:-


1-کەسانی گونجاو دیاری بکرێت بۆ لێکدانەوەی کیشە و قەیرانەکان وە دیاری کردنی ئەو زەرەر و زیانانەی کە کۆمپانیەکە یان کەسانی پەیوەندیدار بە کۆمپانیا ڕوبەڕوی دەبنەوە بە هۆی کیشەکەوە. لە یەکەم کۆبونەوەی بەپەلە دەبێت هەنگاوەکان بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی کیشەکە دیاری بکرێت.

2-کەسانی گونجاو بە گشتی بەڕێوەبەرایەتی سەرەوە (بەڕێوەبەری جێبەجێکار)ی کۆمپانیاکان دەگرێتەوە کە بەرپرسدەبن لە بەرپەرچدانەوەی قەیرانەکە. نوێنەرانی پشکدارانی کۆپانیا وە یەکە جیاوازەکانی بزنسەکان لە شوێنە جوگرافیە جیاوازەکان کە زەرەر مەندبوون بە هۆی قەیران و کیشەکانەوە وە تیمی ڕاوێژکاری بە تایبەتی بەشی یاسای وە کەسانی گونجا وە دەبێت لە کۆبونەوەکە بەژداربن بۆ ئەوەی لە هۆکار و کاریگەریەکانی قەیرانەکە بگەین بە تەواوی.
3-دروستکردنی تیمی بەرپەرچدانەوەی قەیرانەکە کە زۆرجار بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری و جیبەجێکاری دەبێت زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی قەیرانەکە.

ئامادەکاری بۆ قەرانەکانی داهاتوو

1-نوسین و ئامادەکردنی ڕێنمای نوسراو بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن لە کاتی قەرانەکان. بۆنمونە، دەبێت تەرکیزی سەرەکی لەسەر قوربانیەکان بێت یان زیانە مادییەکان. پێویستە پەیوەندی ناوخۆی کۆمپانیاکان پێش هەر ڕاگەیاندنیەکی فەڕمی ئەنجامبدرێت بۆزانینی زانیارییە ڕاستەکان نمونەی ئەو ڕێنماییانەن کە دەبێت پەرەیان پێبدرێت.

2-پێشبینی پێش قەیرانەکان وە پێداچونەوەی دوای قەیران بۆ زانین قەیرانە چاوەڕوانکراوەکان وە پێداچونەوەی ورد دوای قەیرانەکە گرنگە. لەبەر ئەوی زۆر بەی کۆمپانیاکان لەو باوەڕەدا نەبوون توشێ قەیرانیەکی هاوشیوەە ببن بەڵام قەیرانەکان هەر ڕوو دەدەن.

3-بەشێوەیەکی گشتی کۆمپانیەکان ناوبانگیان لە کاتی کێشە و قەرانەکان بە هۆی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە لەدەست دەدەن بۆیە هەبوونی شوێنێکی بە ‌هێز لە تۆرەکۆمەڵایەتیەن وە کەمکردنەوەی دەنگۆکان گرنگە. جیالەوەی کە شێوازیەکی کاریگەری مارکێتینگە وە دەکرێت دەرفەتێک بێت.

کۆمپانیاکان بۆ مانەوە وە بەردەوام بوونیان دەتوانن کۆمەڵیێک ڕێگە پەیڕەو بکەن کە هەر یەکێک لەو ڕێگایانە بەچەنج شێوەی جیاواز دەکرێت جێبەجێ بکرێت. دیارە کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکان توانای مانەوەیان کەمترە بەراورد بە کۆمپانیا گەورەکان بەهۆی سنورداریەتی توانا دارایی و سەرچاوەمرۆییەکانیان . کۆمپانیاکان دەتوان خەرجیەکان کەمبکەنەوە، یاخود بزنس مۆدێل (شێوازی قازانجکردن بگۆرن ) وە یان دۆزینەوەی بازاڕیەکی تازە بۆ کارکردن لێ.

هه‌ندێك چاره‌سه‌ری خێرا

1- کەمکردنەوەی خەرجییەکان، بەزۆری مەبەست لێی ئەو خەرجییەک گۆڕاوەکانە. بۆنمونە دەتوانرێت، بە کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندەکان خەرجییەکان کەمبکرێتەوە. وە کۆمپانیا سەرپشکە بە هەرجۆرە کەمکردنەوەیەک لەم جۆرانەی خوارەوە:
دەرکردنی کارمەندەکان بە گشتی ئەو کارمەندانەی کە نابنەهۆی کێشە بۆ کۆمپانیا کە جێگرنتەوەیان ئاسانە وە کارەکانیان دەکرێت بەسەر کارمەندەکانی کەدا داباشبکرێت.

یاخود کەمکردنەوەی موچەی مانگانەی کارمەندەکان بە مەرجێک پشکی سەرەکی بەر پلە بەرزەکان بکەوێت. یاخود دەکرێت هەرکارمەندێک لە سەدا دەی لێ کەم بکرێتەوە بەڵام ئەوکات هەموو کارمەندەکان دەمێننەوە.
2- هەندێک جار لەوانەیر پێویست بکات کە شێوازی پارەپەیداکردنی کۆمپانیا (بزنس مۆدێڵی) کۆمپانیا بگۆرن وە هەروەها دەکرێت بازاڕیەکی کە دیاری بکرێت بۆ کارکردن و ساخکردنەوەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان.

3- لەهەموو ئەمانە گرنگتر هێشتنەوەی کڕیارەکانە کەسەرچاوەی داهاتی کۆمپانیاکانن، وە پەیداکردنی کڕیاریەکی تازە ئاسان نییە وە تێچوو زۆرە.


سەرچاوەکان



4843 بینین