کنتاکی بە باڵی مریشک

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-07-11-11:10:00 - کۆدی بابەت: 313
کنتاکی بە باڵی مریشک

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

باڵی مریشك 

خوێ 

ڕۆن 

هێلكه‌

بوقسمات واته‌ نانی ورد كراو 

بیبه‌ری تون 

سه‌وزه‌ی بۆنداری وشك 

بیبه‌ری ڕه‌ش 

زیره‌ 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- باڵه‌كان بكه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌ سه‌ری باڵه باریكه‌كه‌ لاببه‌ و جوان بیشۆره‌وه‌و بیكوڵێنه‌ له‌گه‌ڵ خوێ هه‌تا ده‌زانی كه‌مێك نه‌رم بوه‌ بابه‌ ئاوی خۆیه‌وه‌ وشك بێته‌وه‌ 

2- هێلكه‌ و خوێ كه‌ره‌وزی وشك و زیره‌ و بیبه‌ری سور و بیبه‌ری ڕه‌ش تێكه‌ڵ ده‌كرێت 

3- بوقسوماته‌كه‌ له‌گه‌ڵ خوێ سه‌وزه‌ی وشك بیبه‌ر و زیره‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێت له‌ قاپێكی تردا

4- ڕۆن گه‌رم ده‌كرێت یه‌ك یه‌ك باڵی مریشكه‌كه‌ له‌ گیراوه‌ی هێلكه‌كه‌ هه‌ڵ ده‌كێشرێت پاشان له‌ گیراوه‌ی بوقوسوماته‌كه‌ و ده‌كرێته‌ ڕۆنه‌كه‌ و سوربێته‌وه‌ 

5- له‌ ئه‌ساسدا باڵه‌كان ناكوڵێنرێت به‌ڵام باشتر و خۆشتره‌ بكوڵێت به‌تام تر ده‌بێت  

 


سەرچاوەکان



1166 بینین