کەبابی مریشک

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-07-11-11:30:00 - کۆدی بابەت: 314
کەبابی مریشک

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان

كیلۆیه‌ك سنگی مریشك 

یه‌ك پیاز 

یه‌ك ته‌ماته‌

ده‌نكێ سیری بچوك  

یه‌ك كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ دۆشاوی ته‌ماته‌

پیاڵه‌یه‌ك كه‌ره‌وزی ورد كراو 

خوێ

بیبه‌ری ڕه‌ش 

بیبه‌ری سوری شیرین 

بیبه‌ری سوری تون 

شطه‌

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- سنگی مریشكه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێر له‌ فرێزه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگرێ سارد بێت پێش ئه‌وه‌ی بكرێت به‌ قیمه‌ 

2- مریشكه‌كه‌ ده‌كرێت به‌ قیمه و پیاز و ته‌ماته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ورد ده‌كرێت 

3- كه‌ره‌وز به‌س گه‌ڵاكه‌ی زۆر ورد ده‌كرێت تێی ده‌كرێت 

4- خوێ بیبه‌ری تون و بیبه‌ری ڕه‌ش و بیبه‌ری سوری شیرن دۆشاوی ته‌ماته‌ جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت 

5- ده‌درێت له‌ شیشه‌كان و له‌ه‌رلا غه‌ڵوز ده‌برژێنرێت 

6- هه‌ر پێداویستییه‌ك پێت باش نه‌بوو ده‌توانی به‌كاری نه‌یه‌نی 


سەرچاوەکان



2233 بینین