ئامادەکردنی لوقم

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-08-09-10:30:00 - کۆدی بابەت: 338
ئامادەکردنی لوقم

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

كوپێ نیشاسته‌ 

دوو كوپ ئاو 

دوو قه‌تره‌ گوڵاو 

نیو كوپ ئاوی گه‌رم 

پێنج كه‌وچك جه‌لاتینی كه‌می ڕه‌نگ زه‌رد 

سێ كوپ شه‌كر 

كوپێ فسته‌ق

كوپێ باده‌م 

كوپێ گوێز 

كوپێ بندوق 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- جه‌لاتینه‌كه‌ له‌نیو كوپ ئاوی گه‌رمدا خاو كه‌ره‌وه‌

2- نیشاسته‌ له‌ كوپێ ئاودا خاوكه‌ره‌وه‌ 

3- كوپه‌ ئاوه‌كه‌ی كه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵ شه‌كر و گوڵاو تێكه‌ڵ بكه‌و جه‌لاتین و نیشاسته‌ گیراوه‌كه‌ی تێبكه‌ به‌رده‌وام تێكی بده‌ له‌سه‌ر ئارگ تا خه‌ست ده‌بێته‌وه‌ 

4- كه‌خه‌ست بویه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ی مامناوه‌ند بكه‌و به‌رده‌وام تا ده‌ خوله‌ك تێكی بده‌ پاشان باده‌م و فسته‌ق و گوێز و بندوقه‌كه‌ی تێبكه‌و تێكی بده‌ 

5- نایلۆنت چه‌ور كردبێ بیكه‌ره‌ سه‌ری و لولی بكه‌ بیكه‌ره‌ سه‌ر قاپێكی درێژی باریك باشكڵه‌كه‌ی وه‌ربگرێت پاشان هه‌ڵیكێشه‌ له‌نیشاسته‌ و بیبڕه‌

 


سەرچاوەکان



1271 بینین