ئەتەکێتی ئاخاوتن

له‌لایه‌ن: - كارزان دوكانی - به‌روار: 2020-08-10-23:50:00 - کۆدی بابەت: 346
ئەتەکێتی ئاخاوتن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەو ڕەفتارە بەرزەی كە هەمیشە لە هەر هەڵوێستێك لە هەڵوێستەكاندا پەێڕەوی دەكەین دەرئەنجامی ئیجابی هەیە ، بە تایبەت ئەوەی ناودەبرێت بە هونەری ئاخاوتن .

لەوانەیە زۆر كەس هۆشیاری نەبێـت یان هیچ نەزانێت سەبارەت بە چۆنییەتی بەڕێوەبردنی ئاخاوتن  لەگەڵ لایەنێك یان چەند لایەنێكی تردا .

قسەكردن یان ئاخاوتن هونەرێكە یاخود هونەرێكی كۆمەڵایەتییە ، بە دیاریكراوی لەڕێگەی تێبینی كردن و ئەزموونكردنەوە دەكرێت كەسی شەرمن بگۆڕێت بۆ كەسێكی كارامە لە بەڕێوەبردنی هەر گفتوگۆیەكدا ، جا لە ناو كۆمەڵێك بێت یان بە تەنها لەگەڵ یەك كەسدا .

 

ئەتەكێتی دەستكردن بە ئاخاوتن 

چۆن دەست بە ئاخاوتن دەكەیت لەگەڵ كەسێكدا؟ بە قسەكردن دەربارەی ئەو شوێنەی كە لەو ساتە تێیدایت ، یان سەبارەت بە هۆكاری لەوێ بوونت ، بەڵام ئەگەر لە ئاهەنگێكدا بوویت ئەوا لەوانەیە میواندارەكە تەوەرەی قسەكردنەكەت بێت ، مەرچ نییە بۆ ئەوەی وەك كەسێكی قسە خۆش و بەسۆز دەربكەویت زۆر قسە بكەیت ، هەمیشە ڕوو لەو كەسە بكە كە دەدوێت ، لە ڕێگەی ئاڕاستەكردنی چەند پرسیارێكەوە سەبارەت بەو بابەتەی باس دەكرێت تاكو بۆ زۆرترین ماوە بیهێڵیتەوە ، هەروەها ئەمە گرنگی پێدان و ئاگاداربوونت بە بەرامبەر دەردەخات ، بەدواداچوونیشی بە شێوەیەكی زارەكی بەدی نایەت ، بەڵكو بەوە بەدیدێت كە بە شوێن چاوەكانیەوە بیت و هەندێك گۆڕانكاری و گوزارشت لەسەر ڕوخسار دەرببڕیت ، كە ئەمە لە زۆر بارودۆخدا لەقسەكردن باشترە.

 

زۆر بڵێی

گێڕانەوەی چیرۆكی درێژ لەوانەیە لە بەرژەوەندی تۆ یان ئەو كەسە نەبێت كە بۆی دەگێڕیتەوە ، چونكە تۆ بەوە دەست بەسەر هەموو ئاخاوتنەكاندا دەگریت و هیچ هەلێك بۆ كەسی بەرامبەر ناهێڵیتەوە ، بەڵام هەندێك جار ناتوانیت لە دەست ئەو چیرۆكە درێژانە دەرباز ببیت ، ئەگەر كەسی بەرامبەرت ڕووداوێكی هاوشێوەت بۆ بگێڕێتەوە.

 

قسە پێبڕین

قسە پێ بڕین لەوانەیە لە زۆرترین ئەو ئاستەنگانە بێـت كە وات لێدەكەن قسەكەرێكی سەركەوتوو نەبیت ، هەوڵ بدە چەندێك دەتوانیت قسەكەت مەبڕە ، خۆ ئەگەر كەسێكی نوێ هاتە ناو گروپەكەوە و بە بابەتێكی نوێ بەشداری كرد ، ئەوا پێویستە لەسەرت بۆ جارێكی تر بەردەوامی بە ئاخاوتنە كۆنەكەت بدەیت و ، پێویستە لەكاتی گەڕانەوەدا (بۆسەر بابەتە كۆنەكە) بابەتی ئاخاوتنەكە لەو كەسە بگەیەنیت.

 

ڕۆشنبیری

یەكێك لە نهێنییەكانی لە هونەری ئاخاوتن ئەوەیە ، ئەو كەسە بناسیت كە لەگەڵیدا دادەنیشیت و گفتوگۆ دەكەیت و ، بزانیت چ بابەتێك جێگەی گرنگی پێدانی ئەوە . باشتر وایە ڕۆژانە زانیاریت دەربارەی هەواڵەكان هەبێـت بە تایبەت ئەگەر كەسێكی شەمن بیت ، تا لە كاتی پێویستدا بەكاریبهێنیت ، چونكە پێویستە ئاخاوتنەكەت سروشتی دەربكەوێت و بێزاركەر نەبێت .


سەرچاوەکان



10495 بینین