یاساکانی تۆپی پێ – ژمارەی یاریزانان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-16-14:33:00 - کۆدی بابەت: 368
یاساکانی تۆپی پێ – ژمارەی یاریزانان

ناوه‌ڕۆك

یاریزانەكان

یاری لە نێوان دوو تیپ ئەنجام دەدرێـت هەریەكە لەو تیپانە نابێت ژمارەیان (11) یاریزان زیاتر بێ و یەكێ گۆڵچی بێ ، ناتوانرێ یاری دەست پێبكات ئەگەر یەكێ لەو تیپانە ژمارەی یاریزانەكانی لە (7) یاریزان كەمتر بێـت .

 

پاڵەوانێتییە فەرمییەكان

لە یارییە فەركییەكان نابێت لە 3 یاریزان زیاتر بگۆڕدرێت لە كاتی یاری دا بەڵام بە پێی ڕێنماییەكانی خولەكە دەتوانرێـ لە (3) یاریزان تاكو (7) یاریزان بگۆڕدرێت .

 

چۆنییەتی گۆڕینی یاریزان

لەكاتی گۆڕینی یاریزان دەبـێـت ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێـت:

  • پێش گۆڕینی یاریزان دەبێ ناوبژیوان ئاگادار بكرێت .
  • نابێ یاریزانی گۆڕاو بێتە ناو یاریگا ، تا یاریزانەكانی تر یاریگا بەجێ نەهێڵێ و ئینجا ناوبژیوان ئینجا ناوبژیوان ئاماژەی هاتنە ژوورەوەی بۆ ئەدا
  • یاریزانی یەدەگ لە لای هێڵی ناوەڕاستەوە وە لەكاتی وەستاندی یاری دا دێتە ژوورەوە .
  • بە هاتنە ژوورەوەی یاریزانی یەدەگ بۆ ناو یاریگا ، جێبەجێ كردنی گۆڕان تەواو دەبێت .
  • لەو كاتەدا شوێن گر دەبێـە یاریزان وە یاریزانی گۆڕاو خاسییەتی یاریزانی نامێنێ .
  • ئەو یاریزانەی كە گۆڕاوە نابێ جارێكی تر لەم یارییە بەشداری بكاتەوە .
  • گشت شوێن گر و گۆڕاوەكان لە ژێر فەرمایشت و دەسەڵاتی ناوبژیوانان .

 

چۆنییەتی گۆڕینی گۆڵچی

  • دەشێت هەر یاریزانێ شوێنی گۆڵچی بگرێتەوە بە مەرجێ
  • پێش گۆڕێن ناوبژیوان ئاگادار بكرێتەوە.
  • لە كاتی وەستاندنی یاریدا گۆڕانەكە ئەنجام بدرێت .

 

سەرپێچییەكان (سزاكان)

  • ئەگەر یاریزانێ بێ ڕەزامەندی ناوبژیوان هاتە نێو یاریگا
  • یارییەكە دەوەستێنرێت
  • یایزانی گۆڕاو سزای ئاگاداركردنەوە كارتی زەرد وەردەگرێـ و دەبێـ یاریگا بەجێ بهێڵێت .
  • لەو شوێنەی كە یارییەكە تیا وەستێنرابوو یارییەكە دەست پێ دەكرێتەوە بە لێدانی ناڕاستەوخۆ بۆ تیپی بەرامبەر .
  • ئەگەر یاریزانێك بێ ئاگاداری ناوبژیوان شوێنەكەی لەگەڵ گۆڵچی گۆڕی
  • یارییەكە بەردەوام دەبێـت
  • هەردوو یاریزانەكە سزای ئاگادار كردنەوە (كارتی زەرد) وەردەگرن لە یەكەم هەڵدان كە تۆپەكە دەكەوێتە دەرەوەی یاریگا .
  • لەكاتی ڕوودانی هەر سەرپێچییەكی تر لەم بوارانەدا یاریزانەكان بە كارتی زەرد ئاگادار دەكرێنەوە .

 

دەستثێكردنەوەی یاری

ئەگەر یارییەكە وەستێنرا لە لایەن ناوبژیوان بۆ ئاگادار كردنەوەی یاریزان (كارتی زەرد) یارییەكە دەست پێ دەكاتەوە بە لێدانی ناڕاستەوخۆ بۆ تیپی بەرامبەر لە شوێنی وەستانی تۆپ كاتێ یاری تێدا وەستێنرا .

 

یاریزانەكان و یاریزانە جێگرەوەكانی كە دەردەكرێـن

ئەو یاریزانەی پێش سەرەتای یاریكردن دەردەكرێن ،دەتوانرێ یاریزانێكی تر كەناوی لە لیستی تۆماری یاریزانەكان تۆمار كرابێت شوێنی بگرێتەوە .

هەر یاریزانێكی شوێن گر كە ناوی لە لیست تۆمار كراوە پێش كاتی یاری كردن دەركرا ئەوا ناتوانرێ بگۆڕدرێت .


سەرچاوەکان



5707 بینین