یاساکانی تۆپی پێ - ناوبژیوان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-17-02:11:00 - کۆدی بابەت: 371
یاساکانی تۆپی پێ - ناوبژیوان

ناوه‌ڕۆك

دەسەڵاتی ناوبژیوان

هەر یارییەك بەهۆی ناوبژیوانەوە بەڕێوە دەچێت كە دەسەڵاتی تەواوی پێ سپێردراوە لەجێ بەجێكردنی بەندەكانی یاسای تۆپی پێ ، بۆ ئەو یارییەی كە بۆی دیاری دەكرێت .

ئەرك و دەسەڵات

  1. بەندەكانی یاسای تۆپی پێ جێبەجێ دەكات
  2. بە هاوكاری دوو یاریدەدەرەكەی و ناوبژیوانی چوارەم یارییەكە  بەڕێوە دەبەن .
  3. دڵنیا دەبێ لەوەی ئەو تۆپانەی بەكاردەهێنرێـت بە گوێرەی بڕگە هاتووەكانە لە بەندی ژمارە (2) .
  4. دڵنیا دەبێ لەوەی كەوا كەل و پەلی بەكارهاتوو لە لایەن یاریزانەوە بە گوێرەی بڕگە هاتووەكانە لە بەندی (4).
  5. دەبێـتە كات گر و ڕووداوەكانی یاری تۆمار دەكات.
  6. یاری دەوەستێنێ بۆ ماوەیەكی كەم یان كۆتایی پێ دەهێنێ بە گوێرەی بۆچوونی بەهۆی هەر سەرپێچییەك لە یاسای یاری.
  7. یاری دەوەستێنێ یان كۆتایی پێ دەهێنێ بە هۆی هەر جۆرە دەستێوەردانێكی دەرەكی بە هەر شێوەیەك بێت .
  8. یاری دەوەستێنێ ئەگەر بینی یاریزانێ ئازاری پێگەیشتووە كە پێویست دەكات بگوازرێتەوە دەرەوەی یاریگا.
  9. یارییەكە بەردەوام دەبێ تا تۆپەكە دەكەوێتە دەرەوەی یاری كاتێ بینی یاریزانێك ئازارێكی سووكی پێ گەییوە .
  10. ئەو یاریزانەی بەهۆی خوێن بەربوون چووەتە دەرەوەی یاریگا ، تا ناوبژیوان دڵنیا نەبێ لە وەستاندنی خوێن بەربوونەكە ، ئەوا ڕێگا نادا بگەڕێتەوە ناو یاریگا .
  11. ئەگەر یاریزانێك سەرپێچی كرد و لەو كاتەدا تیپی بەرامبەر هەلی بۆ ڕەخسابوو ، ناوبژیوان ئاماژەی سوودبەخشین و بەردەوامی یارییەكە ئەدا ، بەڵام ئەگەر ناوبژیوان بینی سوود لەو هەڵەیە وەرناگیرێ ، ئەوا سزای سەرپێچییە بنەڕەتییەكە دەدات .
  12. ئەگەر یاریزانێك لە یەك كات چەند سەرپێچییەكی لێ ڕوودا كامیان توندتر بوو ، سزای ئەویان دەدات .
  13. ناوبژیوان دەتوانێ لەو كاتەی تۆپ لە دەرەوەی یاریكردن بێ ئەوكاتە سزای ئەو یاریزانە بدات كە ئاگادار دەكرێنەوە یان دەردەكرێن واتە دەتوانێ پەلە لە سزادانی یاریزانانە نەكات .
  14. كاری پێویست دژ بە كارگێڕانی تیپ بكا ، ئەوانەی ناتوانن لە هەڵسوكەوتی وەرزشی خۆیان خۆگربن ، واتە كاری نابەجێیان لێ ڕووبدات ، ناوبژیوان دەتوانێ لە ناو یاریگا و لە دەوروبەری یاریگا دەریان بكات .
  15. ئەگەر ناوبژیوان ڕووداوێكی ناو یاری نەبینی ، ئەوا دەتوانێ ئامۆژگاری یاریدەدەرەكانی وەربگرێ.
  16. دڵنیا دەبێت لە نەهاتنە ژوورەوەی هیچ كەسێكی مۆڵەت پێ نەدراو بۆ ناو یاریگا .
  17. پاش هەر وەستاندنێك یاری دەست پێ دەكاتەوە .
  18. دوای تەواو بوونی یاری ناوبژیوان ڕاپۆرتێك بۆ بەرپرسانی پەیوەندیدار بەرز دەكاتەوە هەرچی زانیارییەك پێش یان كاتی یاری یان دوای یاری دەربارەی گشت ڕووداوەكانی ناو یاریگا لەم یارییەدا لە خۆ دەگرێت.

بڕیاڕەكانی ناوبژیوان

بڕیاڕەكانی ناوبژیوان كە پەیوەستە بە ڕاستییەكان و ڕووداوەكانی ناو یاری ، وە گۆڵ تۆمار كرابێت یان تۆمار نەكرابێت وە ئەنجامی یاری بە كۆتایی دادەنرێـت.

ناوبژیوان دەتوانێ بڕیاڕەكەی خۆی بگۆڕێ ، ئەگەر زانی بڕیاڕەكەی هەڵەیە وە دەتوانێ بڕیاڕەكەی خۆی بگۆڕێ بەپێی ئامۆژگاری یان بڕیاڕی یاریدەدەرەكانی دوای ئەوەی دڵنیا دەبێت ، بە مەرجێك یارییەكە هێشتا دەستی پێ نەكردبێتەوە یان كۆتایی پێ نەهاتبێت.


سەرچاوەکان



7907 بینین