جیاوازی نێوان به‌شه‌کانی زانستی کۆمپیوته‌ر و ئایتی چییه‌؟

له‌لایه‌ن: - ئه‌حه‌مه‌د تاڵه‌بانی - به‌روار: 2020-08-18-17:39:00 - کۆدی بابەت: 377
جیاوازی نێوان به‌شه‌کانی زانستی کۆمپیوته‌ر و ئایتی چییه‌؟

ناوه‌ڕۆك

گرنگیدانی ئینسكلۆپیدیای زانیاری به‌ به‌شه‌كانی زانكۆ

زۆرجار قوتابیانی تازه‌ ده‌رچووی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی پرسیاریان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی به‌شه‌كانی زانكۆ  و خوازیاری زانیاری زیاترن ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆك جیاوازی به‌ش و پسپۆریه‌كان له‌ سۆنگه‌ی گرنگی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ و كاریگه‌ری به‌ ئاینده‌ی قوتابیانه‌وه‌ ئینسكلۆپیدیای زانیاری به‌شێكی نوێی كردوه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر ناونیشانی به‌شه‌كانی زانكۆ  تا زیاتر قوتابیان ئاشنا بكات به‌ به‌ش و پسپۆڕیه‌ جیاوازه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان .

جیاوازی نێوان به‌شه‌كانی زانستی كۆمپیوته‌ر و ئایتیی چییه‌

زۆرجار پرسیار ده‌كرێت له‌ باره‌ی جیوازی به‌شه‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌كان و له‌ نێوانیشیاندا جیاوازی به‌شه‌كانی ئایتیی و زانستی كۆمپیوته‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌وڵمانداوه‌ به‌ كورتی زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ بخه‌ینه‌ ڕوو .

زانستی کۆمپیوتەر چیە

دەرچوانی ئەم بەشە دوای وەرگرتنی خوێندنێکی تەواو وەردەگرێت لە ماتماتیک و زانستی تیۆری کۆمپیوتەر، زۆربەی ئەوانەی ئەم بەشە تەواو دەکەن دەبن بە گەشەپێدەری سۆفتوێر (software developers) یان وێب پڕۆگرامەر. بە بەردەوامبونی بۆ خوێندنی باڵای ئەم بەشە دەچێتە پسپۆڕی ورد وەک ‏ "advanced artificial intelligence" لەگەڵ ئەوەشدا دەرچووی بەکالۆریۆسی ئەم بەشە ئامادەکراون بۆ ئەوەی دیزاینی پاتێرن و ئەلگۆریسم و داتاستراکچەر بکەن. لەکاتی خوێندن لەم بەشە زۆربەی جار خوێندکار فێری تەنها دوو زمانی پڕگرامینگ دەکرێت بۆ نمونە Java، Python، یان ++C بۆ ئەوەی ببێت بە پڕۆفیشناڵی بواری زانستی کۆمپیوتەر پێویستە شارەزایت هەبێت لە HTML, CSS, JavaScript, MySQL, PHP, Python and Java.

ئایتی چیە

دەرچوانی ئەم بەشە کاردەکەن لەبواری پاراستنی زانیاری، نێتوێرک، بەڕێوەبردنی داتابەیس، بەڕێوەبردنی سیستەم، پاڵپشتی کۆمپیوتەر (computer support)، کە هەندێک لەم بوارانە پێویستە شارەزای لەبواری زانستی کۆمپیوتەر و پڕۆگرامینگ هەبیت، پێویستە لەم بەشە مەجالی هەڵبژاردنی کۆمەڵێک کۆڕس هەبێت لەکاتی خوێندن دا وەک کۆڕسی سێکوێریتی، داتابەیس، و نێتوێرک. ئایتی پڕۆفیشناڵ پێوییستە شارەزایی هەبێت لە سیستەمەکانی کارپێکردنی سێرڤەر و توڵەکانی داتابەیس وەک SQL Server و ORACLE.

به‌راوردی به‌شه‌كانی زانستی كۆمپیوته‌ر و ئایتی

بەگشتی زانستی کۆمپیوتەر فۆکەس دەخاتە سەر پڕۆگرامینگ و بەکارهێنانی ماتماتیکی.

ئایتی فۆکەس دەخاتە سەر نێتوێڕک و داتابەیس و چاککردن و پاڵپشتی کۆمپیوتەر ، وەهەندێ جار شارەزایی ئایتی شەرت نیە کە لە بەشەکە خوێندبێتت ...


سەرچاوەکان



6303 بینین