دووبارە دامەزراندنەوەى خانەنشین کراو

له‌لایه‌ن: - فتحی مستەفا کاخدر - به‌روار: 2020-08-19-03:18:00 - کۆدی بابەت: 380
دووبارە دامەزراندنەوەى خانەنشین کراو

ناوه‌ڕۆك

سەرەتایەکەم:([1])

أ- ئەگەر هاتوو فەرمانبەر  پێشتر پاداشتی خانەنشینی بە پێی هەر یاسایەکی خانەنشینی پێ درابوو و دووبارە دامەزرایەوە، خزمەتەکەى ئەژمار دەکرێت بۆ مەبەستەکانی خانەنشینی کە پێشتر پاداشتی لە بەرامبەر وەرگرتووە  پاش پێبژاردنەوەى راگیراوەکانی خانەنشینی کە یەکسان بێت بە راگیراوەکانی خانەنشینی ئەوانەى بەردەوامن لە خزمەت.

ب- مەبەست لە وەزیفە بۆ مەبەستەکانی ئەم یاسایە ئەو وەزیفەیە کە خزمەتی کردەیی تێیدا بە خزمەتی خانەنشینی دادەندرێت بە مەرجی ئەوەى کە بەسەری بردبێت لە فەرمانگەکانی دەوڵەت و راگیراوەکانی خانەنشینی دابێت.

دووەم: ئەکەر بڕیار درا بە گەڕاندنەوەى پاداشت لە فەرمانبەر بە شێوەی رێژەى چارەکی (ربع) مووچەکەى دەبێت بە مەرجێک لە ماوەی پێنج ساڵدا بیداتەوە لە رێکەوتی دەرچوونی بڕیاری فەرمانگەى خانەنشینی بە گەڕاندنەوەى پاداشتەکە و دەکرێت بە یەک جار بیداتەوە.

سێیەم: ئەگەر فەرمانبەر کۆچی دوایی کرد یان دووبارە خانەنشین کرایەوە پێش پێبژاردنەوەى (تسدید) پاداشت ئەوا پاداشتەکە دەگێڕدرێتەوە لە مووچەى خانەنشینییەکەى یان مووچەى منداڵ و وەچەکانی بە رێژەى چارەک (ربع)ی مووچەى خانەنشینیەکەى ئەگەر هاتوو شایستەى مووچەیەکی خانەنشینی بوو، بە یەک جار ئەگەر هاتوو شایستەى پاداشتی خانەنشینی بوو.


دامەزراندنەوەی فەرمانبەری خانەنشینكراو

مادە 10:([2])

یەکەم: ئەگەر دووبارە خانەنشین کراو دامەزرایەوە لە وەزیفەیەکی گشتی لە سەر فەرمانگەکەیەتی کە هەڵسێت بە ئاگادار کردنەوەى فەرمانگەى خانەنشینی بۆ بڕینی مووچەى خانەنشینی لە رێکەوتی دەست بە کاربوونی و دەتوانێت هەر کاتێک بیەوێت خۆی خانەنشین بکات بە بێ رەچاو کردنی تەمەنی  یان ماوەى خزمەتەکەى.

دووەم: بۆ وەزارەت یان لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت هەیە کە فەرمانبەری گەڕاوە بگەڕێنێتەوە خانەنشینی و ئەگەر هاتوو دووبارە دامەزراندنەوەى بە وەزیفەى بەڕێوەبەری گشتی یان پلە تایبەتەکان بێت، ئەوا حوکمەکانی بڕگە شەشەم لە مادە 1ى ئەم یاسایەیان لە سەر جێبەجێ دەکرێت.([3])

سێیەم: فەرمانبەری گەڕاوە بۆ خانەنشینی بە پێی بڕگەکانی یەکەم و دووەم ئەم مادەیە شایستەى مووچەى خانەنشینی دەبێت بە پێی حوکمەکانی ئەم یاسایە و دوا خزمەتی خانەنشینی دەخرێتە سەر خزمەتی خانەنشینی پێشتری و نابێت دوا مووچەى خانەنشینی کەمتر بێت لە مووچەى خانەنشینی لە رێکەوتی دووبارە دامەزراندنەوەى.


مادە11:

یەکەم: خانەنشین کراوی کە دووبارە دادەمەزرێتەوە لە فەرمانگەکانی دەوڵەت بە هەر سیفەتێکی وەزیفی بێت جگە لە خانەنشینی یان بە گرێبەست یان بە گرێبەستی تایبەت، مووچەى خانەنشینی یان پاداشتی مانگانە لەگەڵ دەرماڵەکانی ئەو وەزیفەى دووبارە تێیدا دامەزراوەتەوە وەردەگرێت کامەیان زیاتر بوو و نابێت هەردووکیان بە یەکەوە وەربگرێت.

دووەم: کرێی وانە گوتنەوە لە قوتابخانەکان و پەیمانگەکان و کۆلیژەکان و زانکۆکان و ناوەندەکانی راهێنان، بەدەر دەکرێن لە حوکمی بڕگە یەکەمی ئەم مادەیە.



پەراوێزەكان

[1]()  سەبارەت بە وەرگرتنەوەى پاداشتی خانەنشینی لە خانەنەشین کراوى گەڕاەوە بۆ وەزیفە تکایە بڕوانە رێنمایی وەزارەتی دارایی هەرێم ژمارە 6س ساڵی 2011.


[2]()  ئەم مادەیە بە پێی مادە 4 لە یاسای ژمارە 27ى ساڵی 2007 هەڵوەشایەوە، ئەم دەقەی سەرەوە جێگای گرتەوە.


[3]( مادە1: شەشەم: ئیحالە کردنی فەرمانبەری دامەزرێندراو بە فەرمانی کۆماری یان بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران یان سەرۆکی وەزیران یان دەستەى سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ خانەنشینی، بەچۆنیەتی دامەزراندنی تێیدا جگە لە ئیحاەکردنی بۆ خانەنشینی بە هۆی تەواوکردنی تەمەنی یاسایی یان بە هۆیەکانی تەندروستی کە دەکرێت ئیحالە بکرێت بۆ خانەنشینی لە لایەن وەزیری تایبەتمەند یان سەرۆکی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت و ئەمەش بریکاری وەزارەت ناگرێتەوە.



سەرچاوەکان



1136 بینین