دروستبوونی ئێسک

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-19-17:41:00 - کۆدی بابەت: 384
دروستبوونی ئێسک

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زۆربەی ئێسكەكان دروست بوونیان بە كڕكڕاگە دەست پێدەكات، كڕكڕاگەش بەستەرە شانەیەكی بەهێزە، بەڵام نەرمە. كڕكڕاگە  زۆربەی پەیكەرە كۆئەندامی كۆرپەلە لە مانگی دووەمی تەمەنیدا پێكدەهێنێت. ئێسكەخانەكان لە مانگی سێیەمەوە دەست بە درووستبوون دەكەن، خوێیەكان دەردەدەن، لە كەلێنی نێوان كڕكڕاگە خانەكان جێگیر دەبن، بۆیە كڕگڕاگە دەگۆڕێت بۆ ئێسك ئەم كردارەش ناودەبرێت بە دروستبوونی ئێسك. لە كۆتایی ئەم كردارەش ئێسك بە كڕگڕاگەی كۆرپەلە دەگۆڕدرێتەوە، بەڵام لە هەندێك بەشی لەشدا دەمێنێتەوە وەك نێوان ئێسكەكان و سەری لووت و گوێی دەرەوە و بە درێژایی ناوەوەی بۆڕی هەوا كە كڕكڕاگە نەرمییان پێ دەبەخشێت.

ژمارەیەكی كەم لە ئێسك وەك هەندێك لە بەشەكانی كەللەی سەر كە ڕاستەوخۆ بە شێوەی ئێسكی ڕەق دروست دەبن بێ ئەوەی لە سەرەتا بە قۆناغی كڕكڕاگەییدا تێپەڕ ببن. لەم بارانەدا ئێسكە خانەكان پەرش و بڵاو دەبن بە شێوەی هەڕەمەكی لە بەستەرە شانەی كۆرپەلەدا، بۆ ئەوەی ببنە پەڕەی تەخت بوول ە ئێكسدا. لە كەللەی سەردا دەتوانرێت هێڵی درزەكان ببینرێت كە ئێسكە پەڕەكان تێیدا بەیەك دەگەن.

گەشەی ئێسك بە باری درێژی

دوای لە دایك بوون گەشەی ئێسكەكان بەردەوام دەبن. ئێسكەكان بەرەبەرە جێگەی كڕكڕاگە دەگرنەوە كە لە ئێسكە درێژەكانی پەلەكان واتە ئێسكی باڵ و لاقدا هەن، لە نێوان سەرەتای منداڵی و كۆتایی هەرزەكارییدا. گەشەی ئێسك بە باری درێژی لە ناوچەی جەمسەرەكانی ئێسكی درێژدا ڕوودەدات، ناوچەی گەشەكەش ناودەبرێت بە پەڕەی جەمسەری ئێسك، پەڕەی جەمسەری ئێسك لە كڕكڕاگە خانەكان پێكدێت، كە دابەش دەبن كۆڵەكە پێك دێنن پاڵ بە خانە كۆنەكانەوە دەنێن بەرەو ناوەڕاستی ئێسك. پاش ئەوەی خانە كۆنەكان دەمرن و ئێسكە خانە نوێیەكان جێگەیان دەگرنەوە.

تا ئەو كاتەی ئێسكەكان بە تەواوی جێگەی كڕكڕاگە دەگرنەوە. ئیتر ئێسكەكان لە درێژیدا گەشە ناكەن و ئاسایی كەسەكە دەگاتە بەژنی تەواوی خۆی


سەرچاوەکان



2992 بینین