بڕینی مووچەی خانەنشینی

له‌لایه‌ن: - فتحی مستەفا کاخدر - به‌روار: 2020-08-20-01:44:00 - کۆدی بابەت: 388
بڕینی مووچەی خانەنشینی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

یەکەم: مووچەى خانەنشینی خێزانی دەبڕدرێت لە شایستەدارەکان لە کاتی دامەزراندن لە وەزیفەیەکی خانەنشینی ئەگەر هاتوو شایستەی مووچەى خانەنشینی بوو یان شایستە نەبوو.

دووەم: مەبەست لە شایستەداران بۆ مەبەستەکانی ئەم یاسایە بریتییە لە وەچەکانی خانەنشینی شایستەدار بۆ مووچەى خانەنشینی.

 

شایستە دار، یەک پشکی خانەنشینی وەردەگرێت

مادە 15:([1])

نابێت بۆ شایستەدار زیاتر لە پشکێکی خانەنشینی وەربگرێت و ئەگەر شایستەی زیاتر بوو لە بەخێوکەرى ئەوا بۆی هەیە پشکە گەورەکە هەڵبژێرێت و تەنیا بۆ یەک جار و پێنەگەیشتووی (قاصر)ی شایستەدارى پشکی خانەنشینی لە (باوک و دایک)ـە مردووەکەى بەدەر دەکرێت بۆ وەرگرتنی پشکێ زیاتر.

 

دابەش کردنی مووچەى فەرمانبەر یان خانەنشین کراو

لە کاتی کۆچی دوایی کردنی

مادە16:([2])

یەکەم: لە کاتی کۆچی دوایی کردنی فەرمانبەر یان خانەنشین کراو ئەوا مووچەى خانەنشینییەکەى دابەش دەکرێت بەسەر شایستەدارەکانی لە وەچەکانی بە رێژەى 60 % ئەگەر تەنیا یەک شایستەدار هەبوو و بە رێژەى 75 % ئەگەر هاتوو دوو شایستەدار هەبوو لە نێوانیان بە یەکسانی دابەش دەکرێت و بە رێژەى 100 % ئەگەر لە 3 شایستەدار زیاتر بوو و لە نێوانیان بە یەکسانی دابەش دەکرێت.

دووەم: دووبارە دابەش کردنەوەى مووچەى خانەنشینی لە نێوان شایستەدارەکان لە وەچەکانی بە پێی هاتوو لە بڕگەى یەکەمی ئەم مادەیە لە کاتی بڕینی مووچەى خانەنشینی خێزانی لە هەر یەکێکیان و بە مەرجێک کۆی مووچەى خانەنشینی خێزانی کەمتر نەبێـت لە 130 هەزار دینار و هەتا ئەگەر هاتوو یەک شایستەداریش مایەوە.

سێیەم: ئەگەر هاتوو یەکێک لە تاکەکانی وەچەکان خانەنشین کراو بوو بۆی هەیە هەڵبژێرێت بۆ یەک جار لە نێوان پارێزگاری کردن لە مووچەى خانەنشینییەکەى یان وەرگرتنی مووچەى خانەنشینی خێزانی و زیاترەکە شایستەى دەبێت بە پێی حوکمەکانی ئەم یاسایە ئەگەر هاتوو خانەنشین کراو نەبوو.

مادە 17:

لێکۆڵینەوە دەکرێت لەو کەسانەى کە داوای خانەنشینی خێزان یان پاداشت دەکەن و هەروەها رادەى بەجێ گەیاندنی مەرجەکانی شایستە بوون بە پێی سیستەمەکان و رێنماییەکانی کە بە پێی ئەم یاسایە دەردەچێت.

 

پەراوێزەكان

[1]() ئەم مادەیە بە پێی مادە 9 لە یاسای ژمارە 27ى ساڵی 2007 هەڵوەشایەوە، ئەم دەقەی سەرەوە جێگای گرتەوە.

 

[2](  ئەم مادەیە بە پێی مادە 10 لە یاسای ژمارە 27ى ساڵی 2007 هەڵوەشایەوەو، ئەم دەقەی سەرەوە جێگای گرتەوە. و بڕگەى سێیەمی ئەم مادەیە راست کرایەوە بە پێی مادە 3 لە بەیانی راست کردنەوەى ساڵی 2006.

 


سەرچاوەکان



2047 بینین