ڕامیاری دارایی

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-20-14:01:00 - کۆدی بابەت: 393
ڕامیاری دارایی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زاراوەی ڕامیاری دارایی بە شێوەیەكی گشتی ئەوە دەگەیەنێت كە میری هەڵدەستێت بە نەخشەدانان بۆ خەرجییەكان و دابینكرنی ڕێگەكانی پارەداركرندنیان، لە ئامڕازە ناسراوەكانیشی (باجەكان و بوجە و قەرزە) كە لە ڕێگەی باجەكان و كورتهێنان و سەرڕێژی بوجەوە دەوڵەت چەند بوارێكی فراوان دەهێنێتە كایەوە بۆ ئاڕاستەكردنی خواستی كاریگەر (الطلب الفعال) و نزیك كردنەوەی داهاتی كەسەكان و ڕاستكردنەوەی بنەماكانی ئابووری تا ڕێگە خۆش بكات لە بەردەم پێشكەوتن و گەشەسەندن دا.

ئامانجەكانی ڕامییاری دارایی

ڕامیاری دارایی هەوڵ دەدات چەند ئامانجێك بە دەست بهێنێت كە گرنگترینیان ئەمانەیە

  • گەیشتن بە ئاستی خستنەگەڕی تەواوەتی.
  • گەیشتن بە تێكڕای ڕوو لە زیادبوون لە پەرەپێدانی ئابووری دا.
  • بەدیهێنانی جێگیربوون لە ئاستی گشتی نرخەكاندا.
  • كاركردن بۆ خۆشگوزەرانی كۆمەڵگە و دووبارە دابەشكردنەوەی داهات بە شێوەیەكی دادپەروەرانە.


سەرچاوەکان



3887 بینین