پێکهاتەی پەیکەرە ماسولکە

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-23-15:00:00 - کۆدی بابەت: 404
پێکهاتەی پەیکەرە ماسولکە

ناوه‌ڕۆك

پێكهاتە

هەر ڕیشاڵێكی پەیكەرە ماسولكە، ماسولكە خانەیەكی فرە ناووكە. پەیكەرە ماسولكەش لە سەدان یان هەزاران ماسولكە ڕیشاڵ پێكدێت، بەپێی قەبارەی ماسولكەكە. هەروەها بەستەرە شانە و لوولەی خوێن لە خۆ دەگرێت. ماسولكە خانە هەروەك هەموو خانەكانی دیكەی لەش ناسكە، پێكانی ئاسانە. هەر ماسولكە ڕیشاڵێك بە بەستەرە شانەیەك دادەپۆشرێت، كە پاڵپشتی دەكات و بەهێزی دەكات.

دروستی ماسولكە

دروستی ماسولكەكان بەندە لەسەر بڕی پێویست لە خوێن و دەمارەكان كە بۆی دەچن. هەموو ڕیشاڵێكی پەیكەرە ماسولكە بە كۆتاییەكانی دەمارەوە بەستراوە، كە چالاكییەكەی كۆنترۆڵ دەكات. ماسولكە چالاكەكان وزەیەكی زۆر بەكاردەهێنن. بۆیە بە دوایدا بەردەوام پێویستیان بە ئۆكسجین و خۆراكە ماددە دەبێـت، لەڕێگەی خوێنبەرەكانەوە وەریدەگرن. هەروەها ماسولكەكان، بڕێكی زۆریش لە پاشەڕۆی زیندەچالاكییەكان پەیدا دەكەن، كە پێویستە لە ڕێگەی خوێنهێنەرەكانەوە دەربكرێن. پەیكەرە ماسولكە ڕیشاڵ گورزە پێكهاتووی شێوە دەزووی تێدایە ناودەرێن بە ماسولكە ڕیشاڵۆچكە. هەموو ماسولكە ڕیشاڵۆچكەیەك لە دوو جۆر دەزووی پڕۆتینی پێك دێت: ئەستوور و باریك، دەزووە ئەستوورەكان لە پڕۆتینی مایۆسین و دەزووە باریكەكانیش لە پڕۆتینی ئەكتین پێكدێن. دەزووەكانی مایۆسین و ئەكتین ڕێكخراون، شێوازێكی بەناویەكداچوو پێكدێنن شێ،ەی میلدار دەدەن بە ماسولكە و بەڕواڵةت هێڵدار دەردەكەوێت.

دەزووە باریكەكانی ئەكتین لە خاڵە جەمسەرییەكاندا لەسەر پێكهاتەیەك ڕاگیر دەبن ناودەبرێت بە هێڵی z . ناوچەی نێوان دوو zی یەك بە دوای یەك ناودەبرێت بە پارچە ماسولكە.


سەرچاوەکان



4986 بینین