یاساکانی تۆپی پێ – ماوەی یاری

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-28-02:08:00 - کۆدی بابەت: 425
یاساکانی تۆپی پێ – ماوەی یاری

ناوه‌ڕۆك

ماوەی یاری

ماوەی یاری دوو گێمی یەكسانە، هەر گێمەی (45)خولەكە. ئەگەر هەردوو تیپەكە و ناوبژیوان لەسەر كاتی تر ڕێك نەكەوتن، ئەوا وەك خۆی دەمێنێتەوە.

هەر ڕێككەوتنێك بۆ گۆڕانی ماوەی گێمەكان (نموونە كورتكردنەوەی گێمەكان بۆ 40 خولەك بەهۆی كەمی ڕووناكی) دەبێت پێش دەست پێ كردنی یاری ڕێك بكەون. پێویستە بە پێی یاسای ئەو خولە پیادە بكرێت.

ماوەی پشووی نێوان گێمەكان

  • یاریزانان مافی خۆیانە لە نێوان گێمەكان پشوو بدەن.
  • نابێ ماوەی پشوودان لە 15 خولەك زیاتر بێت.
  • دەبێ بەپێی دەقی یاسای ئەو خولە ماوەی پشوودان دیاری بكرێت.
  • دەتوانرێ ماوەی پشوودان تەنها بە ڕەزامەندی ناوبژیوان بگۆڕدرێت.

قەرەبووی كاتی بەفیڕۆچوو

  • كاتی بەفیڕۆچوو دەبێت قەرەبوو بكرێتەوە لە هەر گێمێك لە گێمەكانی یارییەكە لە ڕێگای ئەم هۆكارانەوە
  • گۆڕانی یاریزانەكان.
  • هەڵسەنگاندنی یاریزانە ئازار پێگەیشتووەكان.
  • گواستنەوەی یاریزانە ئازار پێ گەیشتووەكان بۆ چارەسەركردن لە دەرەوەی یاریگا.
  • كاتی بەفیڕۆ چوو.
  • لەبەر هەر هۆیەكی تر.

دیاریكردنی ماوەی قەرەبوو كردنەوە بە پێی خەمڵاندنی ناوبژیوان دەبێـت.

لێدانی سزا

دەبێت كاتی یاری درێژ بكرێتەوە بۆ جێ بەجێكردنی لێدانی سزا یان دووبارە لێدانەوەی لە كۆتایی هەردوو گێمی زیادكراو تا لێدانی سزا كۆتایی دێت.


سەرچاوەکان



3422 بینین