ئامادەکردنی توڕتە

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-09-04-22:25:00 - کۆدی بابەت: 443
ئامادەکردنی توڕتە

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

په‌رداخێ شیر 

نیو په‌رداخ شه‌كر 

په‌رداخێ شوكڵاته‌ی ورد كراو 

ڤانێلا 

یه‌ك هێلكه‌ 

150 گرام كه‌ره‌ 

كه‌وچكێ كاكاوی تۆخ 

بسكیت به‌پێی پێویست

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- شیر و شه‌كر و ڤانێلا و كاكاو و هێلكه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر كه‌ره‌كه‌ی تێبكه‌ تا خاوده‌بێته‌وه‌ به‌رده‌وام تێكی بده‌ زانیت خاو بوویه‌وه‌ كه‌ره‌كه‌ دایده‌گریت شۆكۆڵاته‌كه‌ی تێبكه‌و جوان خاو ده‌بێته‌وه‌ تێكی بده‌ 

2- ورده‌ ورده‌ بسكیتی تێبكه‌و تا خه‌ست ده‌بێته‌وه‌و خۆی ده‌گرێو شلی نامێنێت 

3- بیكه‌ره‌ كاڵبی لاكێشه‌و نایلۆنی پێوه‌ بكه‌و ڕێكی بكه‌ دایپۆشه‌ بیخه‌ره‌ سه‌لاجه‌ 


سەرچاوەکان



2122 بینین