بیردۆزەکانی بازرگانی دەرەکی

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-05-16:05:00 - کۆدی بابەت: 449
بیردۆزەکانی بازرگانی دەرەکی

ناوه‌ڕۆك

بیردۆزە تێچوونە ڕەهاكان (لەباری ڕەها)

بازرگانی دەرەكی بەپێی بیروڕای (ئادەم سمث) كە خاوەنی ئەم بیردۆزەیە یارمەتی هەر دەوڵەتێك دەدات كە پسپۆڕ بێت لە بەرهەمهێنانی ئەو شمەكەدا كە بارودۆخی سروشتی و كەش و هەوا و ئادەمیزادەكانی لەبارە و بیگۆڕێتەوە بەو شمەكەی كە پێویستی پێیەتی و پسپۆڕ نییە تیایدا.

ئادەم سمث ڕوونی دەكاتەوە و دەڵێت: (كاردابەشكردنی نێودەوڵەتی دەوڵەت ناچار دەكات كە پسپۆڕ بێت لە بەرهەمهێنانی ئەو شمەكەی كە هەلومەرجە سروشتییەكان(خاك و هەوا و ئاو) و ئادەمیزادییەكان یارمەتی بدات كە باری ڕەهای هەبێت لە بەرهەم هێنانی دا و ئینجا ئەو زیادەیەی لە پێویستییەكانی هەیە بیگۆڕێتەوە بەو شمەكانەی كە دەوڵەتەكانی تر پێویستی خۆیان زیاترە و هەمان لە باری ڕەهایان هەیە).

ئادەم سمث لە ڕوونكردنەوەكەیدا گریمانی ئەوە دادەنێت كە دوو دەوڵەت هەیە (ئینگلتەرا و هیندستان) دوو شمەك بەرهەم دەهێنن ئەوانیش ڕستن و چنین و برنجە و تێچوونە ڕەهاكانیان (كاتژمێری كار) بەم جۆرەی خوارەوەیە

دەوڵەت برنج ڕستن و چنین
ئینگلتەرا 50 40
هیندستان 20 80

 لە نموونەكەی سەرەوەدا دوو دەوڵەت هەیە كە (ئینگلتەرا و هیندستان)ە و دوو شمەكی (برنج و ڕستن و چنین) هەیە و لە پێناو بەرهەمهێنانی یەك یەكە برنج لە ئینگلتەرا پێویستیان بە (50 كاتژمێر كارە) و لە هیندستان پێویستی بە (20كاتژمێر كارە)، بەمەش تێچوونی بەرهەم هێنانی برند لە ئینگلتەرا بەرز ترە بە بەراوردكردن لەگەڵ هیندستان وەیەك یەكە لە ڕستن و چنین دەتوانرێت لە ئینگلتەرا بە (40 كاتژمێری كاری) بەرهەم بهێنرێت، بەڵام لە هیندستان نابیتە خاوەنی لەباری ڕەها لە بەرهەم هێنانی ڕستن و چنین دا واتە تێچوونی ڕستن و چنین لە هیندستان بەرزترە بە بەراوردكردن لەگەڵ ئینگلتەرا

بیردۆزی تێچوونە ڕێژەییەكان (لە باری ڕێژەیی)

دیڤید ریكاردۆ ئەم بیردۆزەی بەهۆی كاریگەری بارودۆخە ئابووری و ڕامییارییەكانی ئینگلتەرای سەدەی نۆزدەهەم داڕشتووە و ڕیكاردۆ بیردۆزەكەی لەسەر چەند گریمانەیەك بونیاد ناوە كە ئەمانەن:

  • بوونی كێبڕكێی تەواوەتی.
  • خستنەگەڕی تەواوەتی لە هەردوو دەوڵەتەكەدا هەبێت.
  • بەربەستی گومرگی لە نێوان دوو دەوڵەتەكەدا نەبێت.
  • تێچوونی گواستنەوە لە نێوانیان نەبێت و ئاڵوگۆڕكردن بە سەوداگەری (شمەك بە شمەك) بێت.
  • تەنها دوو دەوڵەت و دوو شمەك هەبێت.

ڕیكاردۆ بیردۆزەكەی لە ڕێگەی ئەم نموونەیەوە ڕوونی كردەوە تێچوون بەرهەم هێنان لەسەر بنەمای یەكەكانی كار دەبێت

لەم نموونەیەی سەرەوەدا ئەوەمان بۆ دیار دەكەوێ كە عێڕاق لە بەرهەم هێنانی هەردوو شمەكەكەدا لەباریەكی ڕەهای هەیە، بەڵام میسر لە بەرهەم هێنان لە هیچ یەكێك لەو شمەكانەدا باری ڕەهای نییە، بەڵام ئەگەر تێچوونی بەرهەمهێنانی دوو شمەكەكە بەیەكتری بەراورد بكەین لە یەك وڵاتدا و لەپاشاندا تێچوونی هەر شمەكە بەجیا لە   نێوان هەردوو وڵاتەكەدا بەراورد بكەین، دەبینین كە تێچوونی  بەرهەمهێنانی گەنم لە عێڕاق تا ڕادەیەك كەمترە لە تێچوونەكەی لە میسر و تێچوونی ڕێژەیی لۆكە لە میسر تا ڕادەیەك كەمترە لە تێچوونەكەی لە عێڕاق

 


سەرچاوەکان



2898 بینین