ئەتەکێتی پەروەردەکردن لە باوانەوە بۆ منداڵەکانیان

له‌لایه‌ن: - كارزان دوكانی - به‌روار: 2020-09-07-02:22:00 - کۆدی بابەت: 451
ئەتەکێتی پەروەردەکردن لە باوانەوە بۆ منداڵەکانیان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لەسەر هەر دایك و باوكێك پێوسیستە لە ئامۆژگارییەكانیاندا ئەو ئەتەكێتانەی خوارەوە لە بیركردنەوەیاندا هەڵبگرن بۆ پەروەردەكردنی ڕۆڵەكانیان:

دوو وشەی زۆر گرنگ 

وشەی "بەیارمەتیت" لە كاتی داواكردنی شتێكدا، هەروەها وشەی "سوپاس" كاتێك داخوازییەكەت بۆ جێبەجێ كرا.

تۆ كە دەتەوێت چاكەیەك لەگەڵ منداڵەكەتدا بكەیت ئەو دوو وشەیەی فێربكە، بۆ ئەوەی وەكو خویەكی لێبێت لای ئەو، چونكە هەوو مرۆڤێك پێویستە هەست بەوە بكات كە بەها بۆ كارەكەی دادەنرێت كاتێك كارێك لە پێناو ئەوانی تردا ئەنجام دەدات، تەنانەت ئەگەر  ئەو كەسە منداڵیش بێت، وشەی "سوپاس" باشترین وشەیە بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری و بەخشین، لەو باشتر "بەیارمەتیت"ە، كە شێوازی فەرمان پێكردن دەگۆڕێت بۆ داخوازی، بەڵكو داخوازییەكی نەخوازراو دەگۆڕێت بۆ داخوازییەك كە جێبەجێكردنی چێژێكی تایبەتی هەیە.

نازناوەكان

منداڵی بچووك گوێ بەوە نادات ئەوانەی لە خۆی گەورەترن بەنازناوێك بانگ بكات كە پێش ناوەكانیان بكەوێت، چونكە لەو تەمەنە منداڵییەدا هۆشی لەوە نییە و سەركۆنەش ناكرێت لەسەری، بەڵام كە دەگاتە قۆناغێك لە تەمەنی كە هێشتا گەورە نەبووە پێویستە فێربكرێت كە چۆن بە بەكارهێنانی نازناو بانگی ئەوانی تر بكات، چونكە هۆشیاركردنەوەی لەوكاتەدا دواتر دەبێتە هۆیەك بۆ فێرنەبوونی ڕەوشتێكی پەسەند.

خوڕەوشتی سفرە و خوان

خوڕەوشتی سفرە خوان هەمان شتە بۆ منداڵانیش، بە ڕەچاوكردنی چەند جیاوازییەكی سادە وەك ئەوەی فێربكرێت لەسەر سفرە بێدەنگ بن و زۆر نەجوڵێن و دەنگ بەرزنەكەوە، دەبێـت ئەوەش بەهەند وەربگیرێت كە ئەگەر ماوەی دانیشتن لەسەر سفرە درێژكرایەوە منداڵ ناتوانێت ئەوەنە چاوەڕێ بكات و ئەو كات دەنگ بەرزدەكاتەوە.

تایبەتمەندی

تا منداڵەكەت فێربێت ڕێز لە تایبەتمەندی گەورەكان بگرێت، پێوستە ڕێز لە تایبەتمەندی ئەوانیش وەربگیرێت:

  • گفتوگۆكانیان لێ تێك مەدە.
  • گوێ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانیان مەگرە.
  • بەدزییەوە خۆتیان لێ مەگرە.
  • ئەو شتانە مەپشكنە كە پەیوەندی بەوانەوە هەیە.
  • لە دەرگا بدە و مۆڵةت وەربگرە بەرلەوەی بچیتە ژوورەكەیان.

ئەم ئامۆژگارییانەت بەلاوە سەیر نەبێت، چونكە پەروەردەكردنی منداڵ لە قۆناغە سەرەتاییەكانی تەمەنیدا و بگرە دواتریش بریتییە لە ئاوێنەی هەڵسوكەوتی دایك و باوكی و لاسایی كردنەوەیەكی كوێرانەی ئەوان.

قسە پێبڕین

منداڵان بە قسەپێبڕین ناسراون، ئەگەر منداڵەكەت وای كرد پێویستە دەست بەجێ لەكاتی قسەپێبڕینەكەدا ئاگاداری بكەیتەوە، چاوەڕێ نەكەیت لێی ببێتە خوویەك، بەهەمان شێوە هەوڵ بدە كاتێك منداڵەكەت لەگەڵ تۆ یان كەسی تردا قسەدەكات قسەكەی پێ نەبڕیت و چاك گوێی بۆ بگرە ئەگەرچی ئەوەی باسی دەكات شتێكی گرنگیش نەبێـت.

یاریكردن

لە میانەی ئەو هەڵسوكەوتانەوە كە لەكاتی دیاریكردنی نێوان منداڵاندا پەێرەودەكرێت، چونكە شێوازێك لە پەروەردە تیایاندا گەشە دەكات بە بێ ئەوەی دایك و باوكی پێی بزانن

  • ڕۆحی هاریكاری.
  • ڕێزگرتن لە كەسانی دی.
  • چاكەخوازی.
  • دوركەوتنەوە لە خۆپەرستی.

منداڵان بە بەشداری دایك و باوكیان لەگەڵیاندا فێری ئەم شتانە دەكرێن لە یاریدا بەلاساییكردنەوەی كاردانەوەكانیان لە كاتی یارییەكەدا.

تەوقەكردن

پێویستە منداڵان فێربكرێن كە لە كاتی سڵاوكردن لە گەورەكاندا ناویان بهێنن و تەوقەیان لەگەڵدا بكەن لەگەڵ ناوهێنانیاندا و تەماشای چاوی ئەو كەسە بكەن كە تەوقەی لەگەڵ دا دەكەن، تۆ بەڕاهێنانی بەردەوامت هەوڵ بدە فێریان بكەیت.

ئەتەكێتی تەلەفۆن

كاتێك منداڵ سەرەتا فێری قسەكردن دەبێت و وشەكانی سەرەتای دەردەبڕێت دایك و باوك زۆر خۆشحاڵ دەبن، چونكە ئەو كاتە هەست بەوە دەكەن كە منداڵةكانیان گەورە بووە بەتایبەت لە كاتی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوڕێكانیاندا، بەڵام هەندێك بەمە بێزار دەبن، لەبەر ئەوە كاتێك منداڵەكە بەتەواوەتی فێری قسەبوو و توانی پەیامی خۆی بە گەورەكان بگەیەنێـت ئەوە هیچ نیگەران مەبە.


سەرچاوەکان



2561 بینین