دیاریکردنی هۆکارەکانی نەخۆشی

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-08-02:38:00 - کۆدی بابەت: 454
دیاریکردنی هۆکارەکانی نەخۆشی

ناوه‌ڕۆك

 

بەرگرییە گشتیەكان

لەشی مرۆڤ بەردەوام تووشی هۆكارەكانی نەخۆشی دەبێـت بۆ نموونە ڤایرۆس و بەكتریا. لە كاتی چوونە ژوورەوەی یەكێك لەم هۆكارانە بۆ ناو لەش و زۆربوونیان تێیدا، بۆ نموونە ڤایرۆسی هەڵامەت دەبێتە هۆی ئەو نەخۆشییانەی ناودەبرێت بە نەخۆشی درم.

دیاركردنی هۆكارەكانی نەخۆشی

هۆكاری نەخۆشی بریتییە لە هەرشتێك كە دەبێتە هۆی نەخۆشی، پزیشكی ئەڵمانی ڕوبەرت كوخ (1843-1910) یەكەم كەس بووە كە بەجێهێنانێكی كرداری كردووە، بۆ دیاریكردنی هۆكاری نەخۆشییەكی دیاریكراو هەنگاو بە هەنگاو. لە ماوەی حەفتاكانی سەدەی نۆزدەم كوخ ڕابوو بە لێكۆڵینەوەی ئەنسراكس. ئەو نەخۆشییەتووشی ئاژەڵ دەبێـت، وە لەوانیشەوە دەتوانرێـت بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و لە نێوانیاندا بڵاوببێتەوە. سەرنجی دا خوێنی ئاژەڵە تووشبووەكان بەم نەخۆشییە ژمارەیەكی زۆر لە بەتریای تێدایە، وای دانا كە ئەو بەكتریایانە بوونەتە هۆی نەخۆشی ئەنسراكس. بۆ تاقیكردنەوەی گریمانەكەی، بەكتریای چیلكەیی جیا كردەوە لە مانگای تووشبوو بە نەخۆشی ئەنسراكس. لە كشتگەیەكدا ئەو بەكتریایانەی چەند بۆ دڵنیابوون كە تەنها یەك جۆرن. دوای ئەوە مانگای ساغی كوتا بەو بەكتریایانە، تووشی ئەنسراكس بوون. بۆی دەركەوت كە خوێنی ئەو مانگایانەش هەمان بەكتریای چیلكەیی تێدایە كە لە یەكەم مانگادا بینیبووی. بەڵام ئەو مانگایانەی كە ساغ بوون و نەكوترابوون هەر مانەوە بەبێ بوونی ئەو بەكتریایانە تێیاندا. بەمەش بۆی دەركەوت كە ئەو بەكتریایەی جیایكردبۆوە، هۆكاری نەخۆشی ئەنسراكسە. لەم لێكۆڵینەواش كوخ ئەوەی دانا كە ناودەبرێت بە بەدەستهاتنەكانی كوخ، ئەمانەش بوونە بنەمای پشتبەستن بۆ دیاریكردنی هۆكاری نەخۆشی.

زاناكان پشت بە بەدەستهاتنەكانی كوح دەبەستن بۆ ناسینەوەی هەزاران هۆكاری نەخۆشی لە مرۆڤدا، وەكو بەكتریا و ڤایرۆس و پێشەنگییەكان و كەڕووەكان. هۆكاری نەخۆشی بە پێنج ڕێگەی سەرەكی بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە لەڕێی:

  • هەوا
  • خۆراك
  • ئاو
  • بەركەوتنی كەسێك لەگەڵ كەسێكی دیكە
  • گیانەوەران(پێوەدان، گەستن، یانی شتی دیكە)


سەرچاوەکان



2344 بینین