کێکی گێزه‌ر

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-09-09-11:45:00 - کۆدی بابەت: 458
کێکی گێزه‌ر

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

سێ هێلكه‌

كیسه‌یه‌ك پیكیمپاوده‌ری 15 گرام

كیسه‌یه‌ك ڤانێلا 

دوو قه‌تره‌ گوڵاو 

په‌رداخێك گێزه‌ر كوڵاوی ورد كراو 

نیو په‌رداخ شیر 

نیو په‌رداخ زه‌یت 

كه‌مێك خوێ

په‌رداخێك شه‌كر 

دوو په‌رداخ و نیو بۆ سێ په‌رداخ ئارد 

دوو كیس كرێمی شانتی 

كوپێ شیر

ڕه‌نگی پڕته‌قاڵی

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- گێزه‌ره‌كه‌ بكوڵینه‌و له‌كه‌مێك ئاودا نه‌رم ببێ پاشان به‌خه‌ڵات وردی بكه‌ به‌جوانی شیره‌كه‌ی تێبكه‌و پاشان جوان به‌ خه‌ڵاته‌ تێكه‌ڵی بكه‌

2- هێلكه‌ و شه‌كر و ڤانێلا و گوڵاو ڕه‌نگی پڕته‌قاڵی تێكه‌ڵ بكه‌و زه‌یته‌كه‌ی تێبكه‌و گوێزه‌ر و شیره‌كه‌ی تێبكه‌و جوان تێكه‌ڵی بكه

3- ئارد و خوێ و پیكینپاوده‌ر ببێژه‌ره‌وه‌و تێی بكه‌ 

4- قاڵبه‌كه‌ چه‌ور بكه‌ به‌كه‌ره‌ و ئاردی پێوه‌ بكه‌و گیراوه‌كی تێبكه‌ 

5- فڕنه‌كه‌ پێشتر گه‌رم بكه‌ له‌سه‌ر پله‌ی 180 بیبرژێنه‌ 

6- كرێمه‌كه‌و شیره‌كه‌و ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی تێكه‌ڵ بكه‌و به‌خه‌ڵات جوان بیكه‌ به‌كرێم كێكه‌كه‌ی پێ بڕازێنه‌وه‌ و گوێزی هیندی به‌ڕه‌نگه‌كه‌ ڕه‌نگ بكه‌و بیكه‌ به‌سه‌ره‌كه‌یدا 


سەرچاوەکان



1006 بینین