تێکچوونەکانی کۆئەندامی بەرگری

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-13-15:17:00 - کۆدی بابەت: 467
تێکچوونەکانی کۆئەندامی بەرگری

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەرگرییە كۆئەندام، كارلێك دەكات لەگەڵ دژەپەیداكەرە بێ ئازارەكان، بەڕێگەی وا هەندێك جار زیان بەخشە. لە نموونەی ئەم تێكچوونانەش لە بەرگرییە كۆئەندام، هەستیاری، و هەناسەتەنگی، خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەكانە.

هەستیاری

هەستیاری وەڵامدانەوەی بەرگرییە، دژ بە هەمەجۆرە ماددەكانی دەوروبەری ژینگەیی. لێرەدا دژەپەیداكەر، هۆكاری نەخۆشی نییە، بەڵكو ماددەیەكە دەبێتە هۆی وەڵامدانەوە لە لای كەمێكی خەڵك، نەك لەلای هەموو كۆمەڵەی زیندەیی.

لە هۆكارەكانی هەستیاریش:

  • دەنكە هەڵاڵە
  • مووی گیانەوەران(توێژاڵی پێست)
  • خۆراك
  • سپۆڕی كەڕووەكان
  • پەروانەی ناو تۆزوبا

بەڵام نیشانەكانی هەستیاری ئاسایی مامناوەندی دەبێت، كە ئەمانە دەگرێتەوە دەردانی لینجە ماددە و فرمێسك و پژمین و كۆكە و هەڵئاوسان كە لە خورشت پەیدادەبێت. هەندێك كەس لەوانەیە بێزار ببن، بە دەست كارلێكەكانی هەستیاری توند كە هەڕەشە لە ژیانیان دەكات. زۆربەی نیشانەكانی هەستیاری پەیدا دەبن، بەهۆی ئەو هیستامینەی دەردەدرێت.

لە لایەن خانەكان كە لەوەو پێش تووشی دژەپەیداكەرەكە بوون، دەرمانەكانی دژ بە هیستامین یارمەتی دەدەن، بۆ لابردنی كاریگەری هیستامین، بەمەش هەندێك لە نیشانەكانی هەستیاری نامێنێت.

هەناسە تەنگی

هەروەها لەوانەیە هەستیاری ببێتە هۆی هەناسەتەنگی كە تێكچوونێكی هەناسەییە و پەیدا دەبێـت لە تەسك بوونەوەی بۆریچكەكانی هەوا (ڕێڕەوەكانی هەوا لە سییەكان). نۆرە هەناسەتەنگی ڕوو دەدات ئەو كاتەی گرژبوونی ماسولكەی بۆریچكەكانی هەوا ڕوو دەدات، بۆ وەڵامدانەوەی ماددەیەكی دیاریكراو لە هەوادا هەیە، وەكو دوكەڵی جگەرە و ماددە هەستیارەكان وەكو مووی گیانەوەران، لەكاتی نۆرە هەناسەتەنگی لەوانەیە هەڵئاوسان و هەوكردن ڕووبدات لە ناوپۆشی بۆریچكەكانی هەوا و هەناسە شانەكانی دیكە، كە وادەكات چووڵە هەناسە گران بێت، لەگەڵیشیدا نیشانەكانی هەناسە تەنگی و خیزەی هەناسە و كۆكە هەن. نۆرەكانی هەناسە مەترسیدارن، ساڵانە زۆر خەڵك دەمرن بە هۆی هەناسەتەنگی.

 

خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەكان (نەخۆشی دژە خۆیی)

ئەو نەخۆشییەی تێیدا بەرگرییە كۆئەندام پەلاماری خانەكانی لەشب خۆی دەدات، پێی دەڵێن خۆییە بەرگرییە نەخۆشی. ئەو لیمفەخانانەی لەش، كە خانەكانی لەشی خۆیان دەناسنەوە كارلێكیان لەگەڵدا دەكەن، ئاسایی لادەبردرێن پێش گەشەكردنیان، واتە پێش ئەوەی كارا بن، بەڵام ئەمە لە هەندێك كەس ڕوونادات، ئەو خانانە لانابردرێن، بۆیە پەلاماری خانەكانی لەشی خۆیان دەدەن، چونكە بە خانەی نامۆ لە خۆیانی دادەنێن، لەمەش نەخۆشی مەترسیداری دژە خۆیی پەیدا دەبێت.

خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەكان تووشی جۆری جیاواز لە ئەندام و شانەكان دەبن، لە شوێنە جیاوازەكانی لەشدا.

نەخۆشی فرەڕقبوون كە تووشی دەمارەشانەكان دەبێت، ئەویش خۆییە بەرگرییە نەخۆشییە تووشی دەمارە كۆئەندام دەبێـت ، لە قۆناغی گەنجیدا. لەم نەخۆشیەدا خانەكانی T، پەلاماری ئەو ماددە نەگەیەنەرە دەدەن كە دەوری دەمارە خانەكانی دەماخ و دركەپەتك و دەمارەكان دەدات، كە هەردوو چاو بە دەماخ دەگەیەنن وە بە هێواشی تێكی دەشكێنن. لە بارە توندەكاندا نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە ئیفلیجی و كوێربوونە. لەوانەیە فرەڕەقبوون ببێتە هۆی مردن.


سەرچاوەکان



2375 بینین