چۆن چاومان وێنەکان دەبینێت؟

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-20-23:44:00 - کۆدی بابەت: 484
چۆن چاومان وێنەکان دەبینێت؟

ناوه‌ڕۆك

بینین

چاوەكان دوو ئەندامی تایبەتمەندن، بۆ ناسینەوەی ڕۆشنایی و گواستنەوەی ڕاگەیاندنەكان بۆ ناوچەكانی دەماخ، كە چارەسەری بینین دەكەن، چاو لە شێوەی تۆپێكی كلۆرە، پڕە لە شلەیەك، پێكهاتەكانی چاو هەموو پێكەوە كار دەكەن، بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بكەوێتە سەر تۆڕە، كە چینی ناوەوەی چاوە و ڕۆشنایی كاری تێدەكات.

ڕۆشنایی یەكەمجار بە چینێكی پارێزەری ڕووندا دەڕوات، ناودەبرێت بە كۆرنیە، پاشان بە بیلبیلە دا دەڕوات كە دەرچەیەكە بەرەو ناوەوەی چاو دەڕوات، بیلبیلە بە ڕۆشنایی كەم فراوان دەبێت و لە ڕۆشنایی بەهێزدا تەسك دەبێتەوە . ئەم وەڵام دانەوەیە خۆنەویستە ماسولكەكانی ڕەنگینە دەستی بەسەردا دەگرن، ڕەنگینەش ڕەنگدارە و دەوری بیلبیلە دەدات.

پاش تێپەڕ بوونی ڕۆشنایی بە بیلبیلەدا پێكهاتەیەكی كریستاڵی دوو ڕوو قۆقز دەبڕێت كە ناودەبرێـت بە هاوێنە، ئەو ماسولكانەی بە هاوێنەكەوە بەستراون شێوەی هاوێنەكە ڕێك دەخەن ، بە جۆرێك كە تیشكی ڕۆشنایی هاتوو بۆ ناو چاو بشكێتەوە بۆ ئەوەی وێنە ڕۆشناییەكە بخاتە سەر تۆڕە . لە تۆڕەدا خانەی چیلكەیی و خانەی قوچەكی هەن، ئەوانیش وەرگری ڕۆشنایین ، وریا كەرەوە ڕۆشناییەكان دەگۆڕن بۆ ڕاگەیاندنەكان كە دەماخ بتوانێت لێكیان بداتەوە، خانە چیلكەییەكان ڕۆدۆبسنیان تێدایە ئەویش بۆیەیە ڕۆشنایی كاری تێدەكات ، وا لە خانە چیلكەییەكان دەكات كە وەڵامی ڕۆشنایی كز بدەنەوە، بەڵام خانە قوچەكییەكان لە تۆڕەدا، ڕۆشنایی درەوشاوە كاریان تێدەكات. خانە قوچەكیەكان لە بەرهەم هێنانی وێنە وردا هاوبەشی دەكەن، هەروەها وەڵامی ڕەنگە جیاوازەكانیش دەدەنەوە.

لە مرۆڤدا سێ جۆر خانەی قوچەكی هەن، هەر جۆرێكیان بۆیەیەكی تێدایە، كە درێژە شەپۆلە جیاوازەكانی ڕۆشنایی دەمژێت. كاتێك دەماخ ڕاگەیاندنە هاتووەكانی لە هەر سێ جۆرە خانە قوچەكیەكانەوە بۆ دێت، لێكیان دەداتەوە و لە توانای مرۆڤ دا دەبێت كە ڕەنگەكانی شەبەنگی بینراو بناسێتەوە. هەر تێكچونێك یان نەبوونی یەكێك لە جۆری خانە قوچەكیەكان دەبێتە هۆی ڕەنگ كوێری ، ئەویش نەخۆشییەكە، كە خاوەنەكەی ناتوانێت ڕەنگە دیاریكراوەكان لێك جیا بكاتەوە. هەر وەرگرێكی ڕۆشنایی وەڵامی ڕۆشنایی لە یەك شوێنی بواری بینین دەداتەوە، لە ڕۆشنە وەرگرەكانەوە ڕاگەیاندنەكان لە قوڵترین چینی تۆڕەوە دەگوازرێنەوە بۆ دەمارە خانەكان لە ڕووی تۆڕەدا. ملیۆنان تەوەرەی ئەو دەمارە خانانە لە چاو دەردەچن و بینینە دەمار پێكدەهێنن. بینینە دەماریش بینینە ڕاگەیاندنەكان بە شێوەی ئەركی كار لە تۆڕەوە دەگوازنەوە بۆ لانك، پاشان ئەركی كار دەگوازنەوە بۆ پشتە پلی توێكڵی مێشك. بینینە ڕاگەیاندنەكان لێك دەدرێنەوە و لە ڕووی شێوە و ڕەنگ، مانادار دەبن.


سەرچاوەکان



2524 بینین