کۆمەڵێک لە کوێرە ڕژێنەکانی جەستە

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-23-15:53:00 - کۆدی بابەت: 495
کۆمەڵێک لە کوێرە ڕژێنەکانی جەستە

ناوه‌ڕۆك

كوێرە ڕژێنەكانی دیكە

لە كوێرە ڕژێنە كۆئەندامدا ڕژێنی دیكە هەن ، لەوانەش سایمۆسە ڕژێن و ڕژێنی كاژیی و هاوسێ ثایرۆیدە ڕژێنەكانن. هەروەها كوێرە خانە تایبەتمەندەكانیش لە دەماخ و گەدە و ڕیخۆڵە باریكە و جگەر و ئەندامی دیكەدا هەن.

ثایمۆسە ڕژێن

ثایمۆسە ڕژێن دەكەوێتە پشتی ئێسكی كۆڵە، لە نێوان سییەكان، لە پەرەسەندنی بەرگرییە كۆئەندام دا ڕۆڵی هەیە. ثایمۆسە ڕژێن، ثایمۆسین دەردەدات، ئەویش هۆرمۆنێكی پیپتیدییە و هانی پێگەیشتنی خانەكانی T دەدات. كە یاركەتی بەرگری لە لەش دەدەن دژی هۆكارەكانی نەخۆشی.

ڕژێنی كاژیی

ڕژێنی كاژی، دەكەوێتە نزیك بنكەی دەماخ، ئەویش هۆرمۆنی میلاتۆنین دەردەدات، كە خەستییەكەی لە شەودا زۆر زیاد دەكات، و بە ئاشكرا لە ڕۆژدا كەمدەكات. ئەم سوڕە دەردانەی میلاتۆنین بە سوودە بۆ ڕێكخستنی شێوازەكانی نووستن.

ڕژێنی پارا ثایرۆید

هەر چوار ڕژێنی پارا ثایرۆید دەچەقنە لای پشتەوەی ثایرۆیدە ڕژێنەوە، دوو لە هەر پلێكدان، ئەمانە كە هۆرۆمنی پارا ثایرۆید دەردەدەن، ئەویش گواستنەوەی ئایۆنەكانی كالیسیۆم لە ئێسكەوە بۆ خوێن هاندەدات. بەم شێوەیە هۆرمۆنی پارا ثایرۆید كاریگەرییەكی پێچەوانەی دەبێـت بۆ كالسیتۆنین. هاوسەنگبوونی ڕاست بۆ ئایۆنەكانی كالسیۆم پێویستە، بۆ دابەش بوونی خانە و گرژبوونی ماسولكەكان و خوێن مەیین و دروستبوونی دەمارە ڕاگەیاندنەكان.

هەرسە خانەكان

هەندێك خانە لە دیواری هەندێك لە ئەندامەكانی هەرسدا هۆرمۆنەكان دەردەدەن كە دەست دەگرن بەسەر كردارەكانی هەرسدا. بۆ نموونە لە كاتی خواردنی خۆراكدا، خانەكانی دیواری گەدە بۆ دەردانی هەرسە ئەنزیمەكان و ترشی هایدرۆكلۆریك هاندەدەن. هەروەها هەندێك لە خانەكانی ڕیخۆڵە باریكە سیكریتین دەردەدەن، ئەویش هۆرمۆنێكە پەنكریاس هاندەدات بۆ دەردانی ئاووگەكانی هەرس.


سەرچاوەکان



2493 بینین