شيرینی به‌ گوێزی هیندی و سمید

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-10-12-22:56:00 - کۆدی بابەت: 508
شيرینی به‌ گوێزی هیندی و سمید

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

نیو په‌رداخ سمید 

نیو په‌رداخ شه‌كر 

په‌رداخێك شیر 

كیسه‌یه‌ك ڤانێلا 

دوو په‌رداخ گوێزی هیندی 

كه‌وچێك كه‌ره‌ 

كه‌وچكێك كاكاو 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- شیر و سمید و شه‌كر و ڤانێلا تێكه‌ڵ بكه‌و له‌سه‌ر ئاگری مام ناوه‌ند به‌رده‌وام تێكی بده‌ هه‌تا وه‌كو محه‌له‌بیه‌كی خه‌ستی لێبێت 

2- له‌سه‌ر ئاگر لایببه‌ كه‌وچكه ‌كه‌ره‌كه‌ی تێبكه‌ جوان تێكی بده‌و گوێزی هیندیه‌كه‌ی تێبكه‌و بیشێله‌ 

3- بیكه‌ به‌دوو به‌شه‌وه‌ به‌شێكیان كه‌كاكاوه‌كه‌ی تێبكه‌و بیشێله‌ 

4- بیكه‌ گونكی ورد ورد و هه‌ڵی كێشه‌ له‌ گوێزی هیندی 

 


سەرچاوەکان



957 بینین