کێکی سپی و په‌مه‌یی

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-10-14-22:45:00 - کۆدی بابەت: 510
کێکی سپی و په‌مه‌یی

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

سێ هێلكه‌ 

په‌رداخێك شیر 

په‌رداخێك شه‌كر 

سێ رڕوبعی په‌رداخێك زه‌یت 

كیسه‌یه‌ك ڤانێلا

كیسه‌یه‌ك پیكینپاوده‌ری 15 گرام

دوو قه‌تره‌ گوڵاو 

ڕه‌نگی سور یان په‌مه‌یی 

دوو په‌رداخ و نیو تا سێ په‌رداخ ئارد 

كه‌مێك خوێ 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- هێلكه‌و شه‌كر و ڤانێلا و گوڵاو تێكه‌ڵ بكه‌و زه‌یتو شیره‌كه‌ی تێبكه‌و جوان تێكه‌ڵی بكه‌ 

2- ئارد و پیكینپاوده‌ر و خوێ ببێژه‌ره‌وه‌و تێی بكه‌ پاش تێكه‌ڵ كردن ڕوبعێ له‌ گیراوه‌كه‌ جیاكه‌ره‌وه‌و ڕه‌نگه‌كه‌ی تێبكه‌

3- گیراوه‌ی كێكه‌كه‌ بكه‌ره‌ قاڵبكه‌و به‌شه‌ سوره‌كه‌ بكه‌ره‌ ناوه‌ڕاستی ناو قاڵبه‌كه‌و بیكه‌ره‌ ناو فڕن 

4- پێشتر فڕن گه‌رم له‌سه‌ر 180 پله‌ سه‌رو خوار به‌یه‌كه‌وه‌ 

5- قاڵبه‌كه‌ چه‌ور بكه‌ به‌ كه‌ره‌و ئاردی پێوه‌ بكه‌ 


سەرچاوەکان



971 بینین