لوقمە قازی

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-02-11:05:00 - کۆدی بابەت: 513
لوقمە قازی

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان

كه‌مێك زه‌عفه‌ران 

دوو په‌رداخ ئارد 

نیو په‌رداخ نیشاسته‌ 

یه‌ك كه‌وچك گه‌وره‌ خومره‌ 

دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ شه‌كر

نیو په‌رداخ ڕۆنی زه‌یت 

ئاو 

350 ملیم شیله‌ 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- هه‌ویره‌كه ‌بگره‌وه‌و جوان هه‌ویرێكی كه‌مێك شل ده‌بێت دایبنێ هه‌ڵ بێت 

2- كه‌هه‌ڵ هات جوان تێكی بدره‌وه‌و هه‌وای تێدا نه‌مێنێت هه‌ربه‌ده‌ستت گونكی گره‌و به‌ كه‌وچكێكی چه‌وراوی ببڕه‌و بیكه‌ره‌ ناو ڕۆنی گه‌رم تا سورده‌بێته‌وه‌ 

3- ده‌بێت ئاگری هێواش بێت بۆ ئه‌وه‌ی دره‌نگ سوربێته‌وه‌ لوقمه‌ قازییه‌كان نه‌رم نه‌بن 

4- هه‌ڵی كێشه‌ له‌ شیله‌

ئاماده‌كردنی شیله‌كه‌ 

پێنج په‌رداخ شه‌كر سێ په‌رداخ ئاو ئاوی نیو لیمۆ جوان بكوڵێنه‌ تا خه‌ستییه‌كه‌ی مام ناوه‌ند بێت ده‌بێت پێش به‌كارهێنانی شیله‌كه‌ جوان سارد بێته‌وه‌

 


سەرچاوەکان



1805 بینین