لێکدانە بۆماوەییکان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-12-21:21:00 - کۆدی بابەت: 516
لێکدانە بۆماوەییکان

ناوه‌ڕۆك

لێکدانە بۆماوەییکان Genretic crosses

بۆماوەزانان ئێستا پشت بەکارەکانی مەندل دەبەستن بۆ پێشبینی ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکانی لێکدانە بۆ ماوەیەکان .لەم کەرتەدا تۆ فێری چۆنیەتی پێشبینی پێکهاتەی بۆهێڵی وڕووخساری دەرەکی چاوەڕوانکراوی وەچە پەیدابووەکان فێردەبیت کە لە لێکدانە دیاریکراوەکانەوە پەیدادەبن.

 

بۆماوە بابەت و ڕووخسارە بابەت

پێکهاتەی بۆماوەی هەر زیندەوەرێک بریتیە لە بۆماوە بابەتەکەی Genotype بۆماوەبابەتیش لەو ئەلیلانە

پێکدێت کە زیندەوەر لەهەردوو باوانیەوە بۆی دەمێنێێتەوە،هەر بۆ نموونە بۆ ماوەبابەتی پۆڵکەی گوڵ،

کە لە دوو ئەلیلی بەزیوو پێکدێت، بۆڕەنگی گوڵ سپی، کە بەدوو پیتی pp دەنوێنرێت. بەڵام بۆماوەبابەتی پۆڵکەی گوڵ ئەرخەوانی لەوانیەPPیانPpبێت. هەریەکێک لەم دوو بۆماوە بابەتانەی ڕووەکی پۆڵکەی گوڵ ئەرخەوانی بەرهەم دێنێت، چونکە ئەلیلیPئەلیلێکی زاڵە.

ڕووخساری دەرەوەی زیندەوەریش بریتیە لە ڕووخسارە بابەتەکەی Phenotype . بۆماوەبابەتی ڕووەکی پۆڵکەی PPیانPpڕووخسارە بابەتەکەی دەردەبڕێت کە بە گوڵی ئەرخەوانی نوێنراوە.

بەڵام بۆماوە بابەتی پۆڵکەی پۆڵکەی pp بە ڕووخسارە بابەتی گوڵی سپی نوێنراوە. ڕووخساارە بابەتیش وەک لەم نموونەیەدا دەردەکەوێت، مەرج نیە ئاماژە بە بۆماوەبابەت بکات. ئەلیلە بەزیوەکان وهەندێک هۆکاری ژینگەیش دەتوانن کار لە ڕووخسارەبابەت بکەن. بۆنموونە لەوانیە کەمی خۆراکی تەواو لە ڕووەکێکدا کە بنەچە بۆماوەیەکەی قەد درێژبێت، ببێتە هۆی مانەوەی ڕووکەکە بە قەد کورتی. کاتێک دوو ئەلیلی سیفەتێک لێکچووبن ئەو زیندەوەرە بە یەکڕەگHomozygous بۆ ئەو سیفەتە دەناسرێت.

 

بۆ نموونە ڕووەکی پۆڵکەی گوڵ ئەرخەوانی یەک ڕەگ وزاڵ بۆماوەبابەتەکەی PP دەبێت، بەڵام پۆڵکەی ڕەنگ گۆڵ سپی یەکڕەگ بەزیوو، بۆماوەبابەتەکەی pp. کاتێک دوو ئەلیلەکەی سیفەتێک جیاوازبن ئەو زیندەوەرە بە دووڕەگHeterozygous بۆ ئەو سیفەتە دەناسرێت.

ڕووەکی پۆڵکەی گوڵ ئەرخەوانی دووڕەگ بۆ ماوەبابەتەکەی Pp دەبێت.


سەرچاوەکان



2202 بینین