هەڵەکان لە دووهێندەبوونی DNA دا

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-19-14:08:00 - کۆدی بابەت: 524
هەڵەکان لە دووهێندەبوونی DNA دا

ناوه‌ڕۆك

ھەڵەکان لە دووھێندەبوونی DNA دا

کرداری دووھێندەبوونی DNA، ئاسای بە شێوەیەکی زۆر ورد بەجێدێت، نزیکەی تەنھا یەک ھەڵە،لە کاتی زیادکردنی ھەر ملیارێک لە جووتە نیوکلیۆتایدەکاندا ڕوودەدات. ھۆی بەدیھێنانی ئەو وردەکارییە چییە؟ ئەنزیمەکانی پەلمەرەی DNAفرمانی چاک سازی ھەیە، ڕادەبن بە وردبینی لە خوێندنەوەی DNA بە ھەمان ئەو ڕێگایەی کە ھاوەڵێکت بەکاری دەھێنێت بۆ وردبینی کاغە‌زی كاری خوێندكارێك بۆ گە‌ڕان بە دوای ھەڵەکانی بە حنجەکردن «ھەڵچنین» بۆ نمونە ئەگەر ئەدینین لەگەڵ سایتۆسین پێکەوە جووت بن لە جیاتی ثایمین ،ئەوە ئەنزمرکانی پەلمەرە لەوانەیە ھەڵەکە چاک بکەنەوە بە لابردنی ئەو ساتۆسینەی  کە بە ھەڵە زیادکرابوو، و گۆڕینەوەی بە ثایمین.

کاتێک ھەڵەکان لە کرداری دووھێندەبوونی DNA دا ڕوودەدەن،ڕیزبەندی تفتەکانی DNA یە تازە دروست بووەکە جیاواز دەبێت لە ڕیزبەندی تفتەکانی DNA یە بنەڕەتیکە.بە گۆانی ڕیزبەندی نیوکلیۆتایدەکانی لە گەردی DNA دەڵێن بازدان Mutation. لەوانەیە بازدان ککاریگەری مەترسیداری ھەبێت، لە فەرمانی بۆھێڵێکی گرنگ، وە بەدوایدا ببێتە ھۆی تێکدانی فەرمانێکی گرنگی خانە.

ھەندێک ھەڵە ناتوانرێت چاکسازی بکرێت، سەرەڕای ئەوەش ماددە‌ كیمیاییە‌كان و تیشكی سە‌روو وە‌نە‌وشە‌یی ھاتوولە‌ خۆر زیان بە‌ DNA دە‌گە‌یە‌نن. لە‌وانە‌یە‌ ھە‌ندێك بازدان ببنە‌ ھۆی نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌. بە‌دوایدا میكانیزمی كارا لە‌ چاكسازی DNA ی تووشبوو بە‌ زیان گرنفی زۆری ھە‌یە‌ لە‌ مانە‌وە‌ی زیندە‌وە‌ر لە‌ ژیاندا.

 

دووھێندبوونی DNA و نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌

دووھێندبوونی DNA كردارێكی وردە‌ ،لە‌ ڕێگە‌یە‌وە‌ بۆماوە‌ زانیاریە‌كان لە‌ خانە‌یە‌كە‌وە‌ بۆ خانە‌یە‌كی دیكە‌دە‌گوازرێنە‌وە‌ بە‌ درێژایی ھە‌زاران وە‌چە‌. ھە‌روە‌ھا ڕونی دە‌كاتە‌وە‌ كا چۆن بازدان پە‌یدا دە‌بێت و بە‌دوایدا دە‌بێتە‌ ھۆی دە‌ركە‌وتنی خانە ‌و زیندە‌وە‌ری گۆڕاو. ھە‌ندێك جار گۆڕانە‌كان لە‌ زیندە‌وراندا ڕێگە‌ بە‌ مانە‌وە‌یان دە‌دە‌ن لە‌ ژیانداو زۆر بوونیان بوشێوە‌یە‌كی باشتر، بۆیە‌ ھەمە جۆری لە‌ كۆمە‌ڵە‌ی زیندە‌ییدا بە‌ درێژای چە‌ند نە‌وە‌یە‌ك زیاددە‌كات. لە‌ ھە‌ندێك جاردا لە‌وانە‌یە‌ بازدانی نا پە‌سە‌ند ببێتە‌ ھۆی ننە‌خۆشی وە‌ك: شێرپە‌نجە‌ ، بۆ نمونە‌ لە‌وانە‌یە‌ ئە‌و بازدانانە‌ی كە‌ تووشی ئە‌و بۆھێڵانە‌ دە‌بن كە‌ دە‌ست دە‌گرن بە‌سە‌ر چۆنییە‌تی دابەشبوونی خاندا،ببنە‌ ھۆی دروست كردنی تۆپە‌لە‌ خانە‌یە‌كی ناسروشتی كە‌ پێی دە‌ڵێن لوو Tumor، لێكۆڵینە‌وە‌ی دووھێندبوونی DNA، ڕێگە‌یە‌كی دڵخۆشكە‌ر بۆ تێگە‌شتن و چارە‌سە‌ر كردنی جۆرە‌ جیاوازە‌كانی شێرپە‌نجە‌ لە‌ مرۆڤدا.


سەرچاوەکان



1145 بینین