دروستبوونی پرۆتینە‌کان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-19-14:18:00 - کۆدی بابەت: 525
دروستبوونی پرۆتینە‌کان

ناوه‌ڕۆك

دروستبوونی پرۆتینە‌كان

سیفە‌تە‌كان وە‌كو ڕە‌نگی موو، بە‌ زۆری لە‌ لایە‌ن بۆ ماوە‌ ھۆكارە‌كانە‌و دیاری دركرێن، بە‌ڵام چۆن بۆ ماوە‌ ئلیلیك لە‌ بۆھێڵێكی دیاریكراودا دە‌توانێت ببێتە‌ ھۆی دە‌رخستنی ڕە‌نگێكی دیاریكراو لە‌ موودا، پێكھاتە‌ی DNA یارمە‌تی لێكدانە‌وە‌ی چۆنیە‌تی كاری بۆھێڵە‌كان دە‌دات،لە‌ دروستبوونی پرۆتینە‌كاندا، كە‌ سیفە‌تە‌كان لە‌ زیندە‌وراندا دیاری دە‌كە‌ن.

 

گوستنە‌وە‌ی بۆماو زانییارییە‌كان

بۆھێڵ پارچە‌یە‌كی DNA یە‌ لە‌ كرۆمۆسۆمدا بە‌رپرسیارە‌ لە‌ سیفە‌تێكی بۆ ماوە‌یی. بۆ نمونە‌، ئە‌و بۆھێڵە‌ی لە‌ خانە‌كانی سە‌لكی موودا ھە‌یە‌، ڕە‌‌نگی مووی كە‌سە‌كە‌ دیاری دە‌كات. ئە‌م بۆھێڵە‌ كرداری دروست بوونی پرۆتینێك، كە‌ پێیدە‌ڵێن میلانین Melanin (بۆیە‌یە‌) ئاڕاستە‌ دە‌كات لە‌ خانە‌كانی سە‌لكی موودا، لە‌ ڕێی ناوە‌ندێك ئە‌ویش ڕایبۆزە‌ ناوكە‌ ترشە‌ Ribonucleic acid یان RNA.

كرداری دروست بوونی پرۆتین دوو ھە‌نگاوی سە‌رە‌كی دە‌گرێتە‌وە‌: كرداری لە‌بە‌رگرتنە‌وە‌ و كرداری وە‌رگێران. لە‌ ماوە‌ی لە‌بە‌رگرتنە‌وەدا DNA  ،Transcription وە‌ك قاڵب كاردە‌كات بۆ دروستبوونی RNA. لە‌ وە‌رگێڕاندا Translation بە‌رھە‌مھێنانی پرۆتین لە‌لایە‌ن RNA ئاراستە‌ دە‌كرێت. كرداری بە‌رھە‌مھێنانی پرۆتینە‌كان بە‌ندە‌ لە‌سە‌ر ئە‌و زانیاریانە‌ی كە‌ لە‌ DNA دا ھە‌ن وە‌ RNA جێبە‌جێیان دە‌كات بە‌مە‌شدە‌ڵێن دروستبوونی پرۆتین Protein synthesis، یان بۆھێڵە‌ دە‌ربڕین Gene expression ئە‌م چە‌مكە‌ سە‌رە‌كییە‌‌ دە‌توانین بە‌م شێوە‌یە‌ دە‌ریبڕین: RNA <— DNA —> پرۆتین. گوستنە‌وە‌ی بۆ ماوە زانیاریە‌كان لە‌ خانە‌ی ناوك ڕاستە‌قینە‌دا كورت دە‌كاتە‌وە‌. پرۆتینە‌كان بە‌ كاری گرنگ ھە‌ڵدە‌ستن لە‌ خانە‌كاندا، وە‌كو پاراستنی لە‌ش لە‌ تووشبوون بە‌ نە‌خۆشیە‌ درمە‌كان و گواستنە‌وە‌ی ئۆكسجین لە‌ خرۆكە‌ سوورە‌كاندا.

 

پێكھاتە‌ی RNA و  فرمانە‌كانی

RNA وە‌كو DNA ناوكە‌ ترشە‌، لە‌ نیوكلیۆتایدە‌كاندا پێكدێت، بە‌ڵام پێكھاتە‌ی RNA لە‌ پێكھاتە‌ی DNA لە‌ چوار ڕووە‌‌وە‌ جیاوازە‌.

  • یە‌كە‌م، RNA شە‌كری ڕایبۆزی Ribose ی تێدایە‌ نە‌ك شە‌كری ڕایبۆزی كە‌م ئۆكسجینی، كە‌ لە‌ DNA دا ھە‌یە‌.
  • دووە‌م، RNA تفتی نایترۆجینی یۆراسیل Uracil ی تێدایە‌، لە‌ جیاتی تفتە‌ نایترۆجینی ثایمین كە‌ لە‌ DNA دا ھە‌یە‌.
  • سێیە‌م، ئاسای RNA یە‌ك زنجیرە‌یە‌ نە‌ك دوو زنجیرە‌، وە‌كو DNA، بە‌ڵام ھە‌ندێك ناوچە‌ لە‌ ناو گە‌ردی RNA تاكە‌ زنجیرە‌یی دە‌نوشتێتە‌وە‌،بۆ پێكھنانی بە‌شی دوو زنجیرە‌یی. لە‌ ناوچە‌كانی دوو زنجیرە‌ییدا، گوانین بە‌ سایتۆسینە‌وە‌ بە‌ند دە‌بێت، یۆراسیلیش بە‌ ئە‌دینیوە‌و بە‌ند دە‌بێت.
  • چوارە‌م ،RNA ئاسایی زۆر كورتترە‌ لە‌ DNA( درێژیە‌كە‌ی دە‌گاتە‌ یە‌ك بۆھێڵ) لە‌ ئاسایی گە‌ردی DNA درێژترە‌ و سە‌دان یان ھە‌زاران بۆھێڵی تێدایە‌.

 

جۆرە‌كانی RNA

لە‌ خانە‌كاندا سێ جۆری سە‌رە‌كی RNA ھە‌ن، ھە‌ر جۆرێك لە‌ RNA ڕۆڵی جیاواز دە‌بینێت لە‌ دروستبوونی پرۆتیندا.

  • جۆری یە‌كە‌م، كە‌ RNA نێردراوە‌ (Messenger RNA) ، كە‌ RNA تاكە‌ زنجیرە‌رە‌یە‌ بۆماوە‌ زانییارییە‌كان لە‌ بۆھێڵێكی دیاریكراو دە‌گوازرێتە‌وە‌ بۆ دروستبوونی پرۆتینێكی دیاریكراو. لە‌ خانە‌ ناووك ڕاستە‌قینە‌كاندا، mRNA نامە‌ی بۆ ماوە‌ی لە‌  DNA كە‌ لە‌ ناووكدا ھە‌یە‌ دە‌گوازرێتە‌وە‌ بۆ ڕایبۆسۆمە‌كان كە‌ لە‌ سایتۆسۆلدا ھە‌ن.
  • جۆری دووە‌م ئە‌ویش RNA ڕایبۆسۆمی (rRNA) یە‌ Ribosomal RNA، كە‌ بە‌شێكە‌ لە‌ پێكھاتە‌ی ڕایبۆسۆمە‌كان. ڕایبۆسۆمە‌كانیش ئە‌ندامۆچكە‌ن لە‌ خانە‌دا كە‌ پرۆتین دروست دە‌كە‌ن. ڕایبۆسۆمە‌كان لە‌ rRNA و ژمارە‌یە‌ك لە‌ پرۆتینە‌كان پێكھاتوون.
  • جۆری سێیە‌م كە‌ RNA گوێزە‌رە‌وە‌ (tRNA) یە‌ Transfer RNA ترشە‌ ئە‌مینیە‌كان بۆ ڕایبۆسۆم ددە‌گوازرێتە‌وە‌ بۆ دروستبوونی پرۆتین. tRNA بە‌ تە‌واوی لە‌ نیوكلیۆتایدی بە‌ یە‌كە‌وە‌ بە‌ستراو پێكھاتووە‌، لە‌ گە‌ڵ ئە‌مە‌ش تە‌نھا سێ لە‌وان داخراون.

 

 


سەرچاوەکان



2164 بینین