لە‌بە‌رگرتنە‌وە‌

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-19-18:52:00 - کۆدی بابەت: 528
لە‌بە‌رگرتنە‌وە‌

ناوه‌ڕۆك

لە‌بە‌رگرتنە‌وە‌

لە‌بە‌رگرتنە‌وە‌ كردارێكە‌ تێیدا بۆماوە‌ زانیارییە‌كان و لە‌ بۆھێڵێكی دیاریكراو، دووبارە‌ دە‌نوسرێنە‌وە‌ لە‌ گە‌ردی RNA دا. لە‌بە‌رگرتنە‌وە‌ لە‌ ناووكی خانە‌ ناووك ڕاستە‌قینە‌كان و لە‌ ناوچە‌ی سایتۆپلازمدا كە‌ DNAی تێدایە‌،لە‌ خانە‌ ناووك سە‌رە‌تاییە‌كاندا ڕوودە‌دات.

 

ھە‌نگاوە‌كانی لە‌بە‌رگرتنە‌وە‌

لە‌بە‌رگرتنە‌وە‌ بە‌ سێ ھە‌نگاوە‌دا دە‌ڕوات:

  • ھە‌نگاوی 1/ ئە‌نزیمی پە‌لمە‌ری RNA Polymerase) RNA)، كە‌ ئە‌نزیمێكە‌ ھانی بە‌رھە‌م ھێنانی RNA دە‌دات لە‌ قاڵبی DNA بە‌ند دە‌بێت بە‌ شوێنی دە‌ستپێك. شوێنی دە‌ستپێك Promoter ڕیزبە‌ندی دیاریكراوی نیوكلیۆتایدە‌كانی DNA یە‌، كە‌ ئە‌نزیمی پە‌لمە‌ری RNAی پێوە‌ بە‌ند دە‌بێت و لە‌ بە‌رگرتنە‌وە‌ دە‌ستپێدە‌كات پاش بە‌ندبوونی ئە‌نزیمی پە‌لمە‌رە‌ی RNA بە‌ شوێنی دە‌ستپێكە‌وە‌.پێچە‌كانی ھە‌ردوو زنجیرە‌ی DNA دە‌كرێنە‌وە‌ و لێك جیادە‌بنوە‌.
  • ھە‌نگاوی 2/ ئە‌نزیمی پە‌لمە‌ری RNA، نیوكلیۆتایدە ‌سە‌ربە‌ستە‌كانی RNA دە‌خاتە‌ پاڵ ئە‌و نیوكلیۆتایدانە‌ی كە‌ لە‌ سە‌ر یە‌كێك لە‌ دوو زنجیرە‌كە‌ی DNA دا ھە‌ن. ئە‌و زنجیرە‌رە‌یە‌ی لە‌ مە‌وە‌ پە‌یدا دە‌بێت بریتییە‌ لە‌ گە‌ردی RNA دا. ھە‌روە‌كو لە‌ دووھێندە‌ بوونی DNA دا بە‌جووتە ‌بوونی تفتە‌ نایترۆجینییە‌ تە‌واوكارە‌كان،ڕیزبە‌ندی نیوكلیۆتایدە‌كان لە‌ RNA نوێی پە‌یدابوو دیاریدە‌كە‌ن. بۆ نمونە‌ ئە‌گە‌ر ڕیزبە‌ندی تفتە‌كان لە‌ زنجیرە‌یە‌كی DNA دا ATCGAC ‌بێت ئە‌وا ڕیزبە‌ندی تفتە‌كان لە‌ زنجیرە‌ی RNA دە‌بێتە‌ UAGCUG دە‌بێت. بە‌ پێچە‌وانە‌ی دووھێندە‌ بوونی DNA، للە‌بە‌ر  گرتنە‌وە‌ تە‌نھا ناوچە‌یە‌كی دیاریكراو (بۆھێڵێك) لە‌ یە‌ك دوو زنجیرە‌ی DNA وە‌ك قاڵب بە‌كاردێنێت، لە‌و كاتە‌ی ئە‌نزیمی پە‌لمە‌ری RNAئە‌م ناوچە‌یە‌ بە‌جێدە‌ھێڵێت. ھھە‌ردوو زنجیرە‌ی DNA سە‌ر لە‌ یە‌كتر دە‌ئاڵێنە‌وە‌.
  • ھە‌نگاوی 3/ ئە‌نزیمی پە‌لمە‌ری RNA دە‌گاتە‌ نیشانە‌ی كۆتای ھاتن Termination signal، ئە‌مە‌ش ڕیزبە‌ندی دیاریكراوی نیوكلیۆتایدە‌كانە‌ كۆتایی بۆھێڵێكی دیاریكارو دیاریدە‌كات. لە‌ كاتی گە‌یشتن بە‌م نیشانە‌ وە‌ستانە‌،ئە‌نزیمی پپە‌لمە‌ری RNA ھە‌ریە‌كە‌ RNA نوێ پە‌یدا بووە‌كە‌ و DNAبەرەڵادەکات و لەونەیە RNA کە لە کاتی لەبەرگرتنەوەکە پەیدابووە، mRNA یان tRNA یان rRNA بێت. ئێستاش RNA یە پەیدا بووەکە دەتوانێت فەرمانی خۆی لە خانەکاندا بەجێبێنێت، ھەروەھا ئەنزیمی پەلمەرەی RNA دەتوانێت بۆھێڵەکانی دیکە لەبەر بگرێتەوە.

 


سەرچاوەکان



1110 بینین