کولیچەی خورما و گوێز بە هەڵپێچ

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-23-18:34:00 - کۆدی بابەت: 536
کولیچەی خورما و گوێز بە هەڵپێچ

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان

كیلۆیه‌ك ئارد

400 گرام ڕۆنی خه‌ست یان كه‌ره‌ یان ماگه‌ریا دوو په‌رداخی تواوه‌ ده‌كات 

پروشێ خوێ

كیسه‌یه‌كی 14 گرامی پیكیمپاوده‌ر 

نیو كه‌وچكی چا زه‌عفه‌ران 

ئاو بۆشێلان به‌پێی پێویست 

خورما و كاكڵه‌ گوێز بۆ ناوه‌كه‌ی 

شێوازی ئاماده‌كردن 

ئاو و پیكیمپاوده‌ر و زه‌عفه‌ران  و خوێ تێكه‌ڵ بكه‌ ڕۆنكه‌ خاوكه‌ره‌وه‌ باگه‌رم نه‌بێت به‌س خاوكرێته‌وه‌ بیكه‌ره‌ ناو گیراوهی ئارده‌كه‌ جوان به‌ده‌ست تێكه‌ڵی بكه‌ به‌س مه‌یشێله‌ هه‌ڵی وه‌رێنه‌ به‌ئاوه‌كه‌ ده‌ستاوی بده‌و بیشێله‌ ورده‌ ورده‌ چه‌ند ئاوی ویست تێی بكه‌ هه‌ڵهاتنی ناوێت بیكه‌ره گونكی بچوك بیكه‌ره‌وه‌و خورما و گوێزی تێبكه‌و به‌هه‌ڵپێچ دروستی بكه‌ 

بۆ ڕووه‌كه‌ی

زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌

تۆزی شیری شل 

دوو قه‌تره‌ گوڵاو تێكه‌ڵ بكه‌ لێی بده‌ بیبرژێنه‌ له‌ڕیزی ناوه‌ڕاست دایبنێ له‌سه‌ر 250 بۆ جوانی كونجی بكه‌ به‌ڕووه‌كه‌یه‌وه‌ 

 

 


سەرچاوەکان



704 بینین