ئامەدەکردنی شەکلەمە

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-29-11:45:00 - کۆدی بابەت: 555
ئامەدەکردنی شەکلەمە

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان 

پێنج پیاڵه‌ ئارد

سێ پیاڵه‌ شه‌كر 

یه‌ك پیاڵه‌ ڕۆنی زه‌یت 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ ڕۆنی كه‌ره‌ 

یه‌ك كه‌وچكی چای بچوك خوێی 

كه‌وچكێك كاكاوی تۆخی ساده‌ی

ئامۆنیا 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- ئارد و شه‌كر و خوێیه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان كه‌ره‌و زه‌یته‌كه‌ی تێ ده‌كه‌یت و تێكه‌ڵی ده‌كه‌یت

2- نیوه‌ی هه‌ویره‌كه‌ كه‌وچكێ كاكاوی تۆخی ساده‌ی تێ ده‌كرێت 

3- ده‌كرێته‌ گونكی بچوك بچوك واته‌ وه‌ك تۆپی ورد ورد ده‌كرێته‌ سه‌ر كاغه‌زی فڕن 

4- فڕنه‌كه‌ پێشتر گه‌رم ده‌كرێت و شه‌كله‌مه‌كه‌ له‌سه‌ر پله‌ی 160 ده‌برژێنرێت 


سەرچاوەکان



1154 بینین