سه‌مونی درێژ

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-30-20:30:00 - کۆدی بابەت: 560
سه‌مونی درێژ

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

كیلۆیه‌ك ئارد 

دوو كه‌وچك خه‌میره‌ 

یه‌ك كه‌وچك شه‌كر 

یه‌ك كه‌وچك خوێ 

نیو پیاڵه‌ ڕۆنی زه‌یت 

یه‌ك كه‌وچك ڕۆنه‌ كه‌ره‌ 

دوو په‌رداخ ئاوی شله‌تێن 

شێوازی ئاماده‌كردن

1- خومره‌ و ئاوو شه‌كر و زه‌یت جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان ئارد و خوێ و كه‌ره‌كه‌ی تێ ده‌كرێت و ده‌شێلرێت 

2- هه‌ویره‌كه‌ داده‌نرێت هه‌تا هه‌ڵ دێت پاشان ده‌كرێته‌ شه‌ش گونكی گه‌وره‌ و به‌درێژی و باریكی ده‌كرێته‌وه‌ 

3- ڕوه‌كه‌ی به‌ ماست و شیر ته‌ڕ ده‌كه‌یت و كونجی و ده‌نكی گڵۆبه‌ڕۆژه‌ ی پێوه‌ ده‌كرێت به‌چه‌قۆیه‌ك له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ نه‌خش ده‌كرێت 

4- داده‌نرێت هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵ بێت پاشان فڕنه‌كه‌ گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر پله‌ی 200 ده‌برژێنرێت 


سەرچاوەکان



660 بینین