سوودەکانی ئەنەناس

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-01-15:39:00 - کۆدی بابەت: 562
سوودەکانی ئەنەناس

ناوه‌ڕۆك

باسی ئەنەناس

بەشە بەکارهاتووەکەی بەرەکەییەتی مێژووی و سەرچاوەکەیەشی ناوچەی هێڵێ ناوەڕاست و ئەمەریکای ناوەڕاست و خوارو و دورگەی هاوای و تایلەندە. مێژووی زۆر ڕوون نییە کەوا چۆن هاتۆتە ئاسیا و ئەوروپا.

پێکهاتەی ئەنەناس

  • ئاو.
  • شەکر.
  • خەمیرەی (برۆملین).
  • ڤیتامین (ئەی و سی و بی).
  • کانزای وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و فلۆر.

بەکارهێنانی پزیشکی ئەنەناس

  • بۆ پیشەسازی خۆراک بەکاردێ تاوەکو تامەکەی خۆش بکا، هەروەها بۆ تازەکردنەوە و نەرم نیشاندانی گۆشتە توندەکان بەکاردێت.
  • بۆ نەخۆشییەکانی سەرما و هەڵامەت باشە، چونکە ڤیتامینی (سی) زۆرە.
  • بۆ شکاندنی تێنویەتی و ڕۆژووبردن باشە کاتی هاوینە.
  • زیاد کردنی میز کردن و توانەوەی بەردی گورچیلە و بەرگری هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ.
  • بۆ ئەوانەی ڕێجیم دەکەن باشە چونکە شەکری کەم تیایە و میزکردن زیاد دەکات.
  • بۆ کەم کردنەوەی نیشتنی چەوری لە ناو بۆریەکانی خوێن باشە.
  • هەرسی خۆراک ئاسان دەکات و قەبزی ناهێڵێ.
  • چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری زەردوی دەکات.
  • بەهۆی بوونی ئینزیمی برۆملین تیایدا بەرگری لە ئاوسانی شانەکان و شێرپەنجە دەکات، بۆیە لە دروستکردنی زۆر دەرمان بەکاردێت.
  • بەرگری لە سووتان و برین دەکات.
  • بەرگری لە هەوکردنی ددانەکان دەکات، چونکە ماددەی فلۆری تیایە و بۆ گەشەی ددانی منداڵ باشە.

ئایە زۆر خواردنی ئەنەناس خراپە؟

  • ئەناناس گەر بە بڕێکی زۆر بخورێت ئەوا ئەم خاڵە خراپانەی لێدەکەوێتەوە.
  • دڵ هەڵچوون و سکچوون.
  • کرژبوونەوەی ماسولکەی منداڵدان و پاڵدانی کۆرپەلە بۆ دەرەوە.
  • دەرکەوتنی ماک لەسەر پێست و لێو و زمان.

کارلێکردنی ئەنەناس لەگەڵ دەرمانی پزیشکی

  • نابێت ئەوانەی پەستانی خوێنیان هەیە و حەبی کۆمەڵەی (ACE) بەکاردەهێنن وەک کاپۆتین و ئەمیلۆدیپین و ئەوانی تر، ئەنەناس بخۆن.
  • ئەوانەی دەرمانی شلبوونەوەی خوێن دەخۆن وەک (کۆمادین - هیپارین و ۆرفارین).
  • ئافرەتی دوگیان چونکە ماسولکەی منداڵدان کژ دەکات و دەبێتە هۆی لەبارچوون.
  • تێکچوونی کاری گەدە و پشێوی تیایدا.


سەرچاوەکان



1616 بینین