سوودەکانی ئیزگیل

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-01-15:51:00 - کۆدی بابەت: 563
سوودەکانی ئیزگیل

ناوه‌ڕۆك

ئیزگیل


ئیزگیل میوەی دارە لە ئاخری پایز و هەوەڵی زستاندا دەگاتێ گوڵەکەی سپییە، میوەکەی وەک گۆیژ دەچێ،بەو جیاوازییەی میوەی ئیزگیل گەورەترە، ڕەنگی قاوەییە، تامی شیرینە، کەمێک تفتە، دەنکەکەی دەچێنن دارەکەی لەگەڵ بەهێ یان هەرمێ پێوەند دەکەن ئیزگیل لە دارستانەکانی گیلان و هەندێک شوێنی تری ئێران دەڕوێ ناوە عەرەبییەکەی مشیملایە، ئەو بەشانەی لە دەری ئیزگیل بەکار دێن ئەوانەن:گەڵا ، میوە
ناوە پێشووەکانی بە فارسی ، ئێردیف و گیل بووە.

تایبەتمەندیەکانی ئیزگیل

١.ئیزگیل پڕە لە ڤیتامینەکانی وەک BوC، قەند،تانۆن، سلولێز.

٢.ئەسید سیاندرێک ئیزگیل خاوەنێکی ئەندازەیەکەی زۆر هیدڕات کاربۆنە کە بەدیهێنەری وزەیە(ئێنێرژی).

٣. ئیزگیل بۆ بەهێز کردنی خوێنی لەش بە کەڵکە.

٤.ئیزگیل ماکێکی تێدایە بە نێوی تانۆن کە باشترین هەتوانە بۆ دەرمانی چڵکی ڕیخۆڵە گەورە.

٥.قیتامینی B کە لە ئیزگیل دایە دەمار بەهێز دەکا و لە ڕوانگەی خواردنەوە زۆر گرنگە.

٦.ئیزگیل بە کاڵی کە زۆر بە تام و خۆشە هێزدەر دەیخۆن لە ئیزگیل شەربەت و کۆنسیڕوی لێ دروست دەکەن.

٧.خواردنی ئیزگیل بە کاڵی یان کۆنسیڕوەکەی بۆ دەرمانی زگچوون ئاسایی شوێنەواری حەتمی هەیە.

٨.خواردنی ئیزگیلی کاڵ بە تایبەت کەتانی زیاترە بۆ دەرمانی خوێنڕێژی منداڵدان و شتی تر زۆر باشە.

٩.ئیزگیل بۆ دەرمانی ئەستووربوونی ڕیخۆڵە بەکاردێ بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ٢٣٠ گرام ئیزگیلی گەییو دوای جیاکردنەوەی لە تێکوڵ دەنکەکەی لە شیردا بیتوێنیەوە جاوەی خۆی.

١٠.بۆ دەرمانی برینی زار  ئەستووربوونی  یا ماسین و بەڵغەمی گەروو بە کەڵکە  بۆ ئەو مەبەستە دەبێ گرام لە گەڵای دارەکە لە لیترێک  ئاودا بکوڵێنن بە کەمێک لە ئاوە لە شەو و ڕۆژدا چەند جار  زارێ پێ بشۆنەوە و غەرغەرەی پێ بکەن.

١١.ئیزگیل ڕیخۆڵە قەبز دەکات.

١٢.ئیزگیل کاری ڕیخۆڵە ڕێکوپێک دەکات.

١٣.ئیزگیل میز هێنەرە.

١٤.ئیزگیل خاوەنی ئەسید سالیک، تانۆن، ئەسید سیتریک و ئەسید تارتاریکە لە ڕوانگەی خواردنەوە وەک بەهێ وایە.

١٥.ئیزگیل میوەیەکی زۆر بەهێزە چونکو ئسمۆزی خوێن دەباتە سەرێ.

١٦. ئیزگیل بەهۆی ئەوەی  خاوەنی خوێی سیتریک و روومالیک و تارتاریکە ترشانی خوێن ناهێڵێ.

١٧.ئیزگیل کارەکانی گەدە ڕێکدەخا و بۆ زگچوون باشە.

١٨.میوەی تازە و گەییوی ئیزگیلی یان کۆنسێڕوەکەی بۆ دەرمانی تێکچوونی مانگانەی ژنان تەواو باشە .

١٩.کوڵێنراوەی گەڵای ئیزگیل وەک سەرەوە کە باسمان کرد پێستی ناسک بەهێز دەکا بۆ قژەی زار دەرمان دەکا.

٢٠.غەرغەرەکردن  بە کوڵێنراوی گەڵای ئیزگیل ماسینی زارو گەروو دەرمان دەکا.

٢١. کوڵێنراوی نیوگرام گەڵای ئیزگیل سالەک دەرمان دەکا.

٢٢.ئەگەر ڕۆژێ سێ جار بە کوڵێنراوی گەڵای ئیزگیل غەرغەرە بکەن ئاوساوی گەروو و زار و (لەوزە) چاردەکا.


سەرچاوەکان



1010 بینین